هەواڵی کوردستان ئێستا

یەكگرتوو ئامادەیە بەرەیەكی فراوان لەگەڵ لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی كوردستان دروست بكات

2023-02-26 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌

دیجیتاڵ میدیای سپێدە

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەستی بە ئامادەكاری كردووە بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان و لە كۆتا كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی كە دوێنێ شەممە لە هەولێر بەڕێوەچوو، ئەو پرسە بە گەرمی گفتوگۆی لەسەر كرا، لە بەلاغی كۆتایی كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی سەركردایەتی، یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئامادەیی دەربڕی بۆ دیالۆگ و گفتوگۆ لەگەڵ ناوەند و لایەنەكانی دەرەوەی دەسەڵات لە هەرێمی كوردستان بە مەبەستی پێكهێنانی بەرەیەكی فراوان بۆ هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی كوردستان و ئەنجامدانی گۆڕانكاری لەو ڕێگایەوە.

یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان سوورە لەسەر ئەوەی بە زووترین كات كۆتایی بە بڕیاری درێژكردنەوە بێ پاساوەكەی پەرلەمانی كوردستان بهێندرێت كە بەهۆیەوە سەرجەم دامەزراوەكانی هەرێمی كوردستان كەوتونەتە ژێر پرسیارەوە، هەر لە سەرەتاوە یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دژی ئەو بڕیارە نایاساییە وەستاوەتەوە و فراكسیۆنەكەشی لە كاتی خۆیدا وەك تاكە فراكسیۆنی ئۆپۆزسیۆن دەست لە كار كێشانەوەی بە كۆمەڵی پێشكەش بە سەرۆكایەتی پەرلەمان كردووە.