پوتین: "لە دژی ئەوە دەوەستینەوە کە جیهان تەنها بەپێی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بونیاتبنرێت"
دیجیتاڵ میدیای سپێده
سەرۆکی رووسیا، ڤلادیمیر پوتین ئاماژەی بەوە کرد کە لە دژی ئەوە وەستاونەتەوە کە نابێت جیهان تەنها بەپێی بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بونیاتبنرێت و گوتی: "ئەو خەباتەی کە لە پێناو درووستکردنی جیهانێکی فرەجەمسەر، رێزگرتن لە هەموو کەسێک لە گۆڕەپانی نێودەوڵەتی و رەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی هەموو کەسێک دەدرێت، سەردەکەوێت".
پوتین، لە دیدارێکیدا لە بەرنامەی" Moskova.Kremlin.Putin "ی کەناڵی دەوڵەتی رووسیا (Rossiya-1)، باسی لە چالاکییەکانی ئەمریکا و ناتۆ کرد.
سەرۆکی رووسیا، هەڵپەساردنی پەیماننامەی کەمکردنەوەی چەکی ستراتیژیی نوێ (START) کە لەگەڵ ئەمریکا کردوویانە و ئامانج لێی کۆنتڕۆڵ کردنی توانای مووشەکی ئەتۆمی بالیستیی کیشوربڕە وەبیرهێنایەوە و سەرنجی بۆ ئەوە راکێشا کە ناتۆ دەیەوێت لەسەر داوای ئەمریکا بەشداری لە راوێژکارییەکانی ئەم رێککەوتنەدا بکات.
ڤلادیمیر پوتین، ئاماژەی بەوەش کرد کە پێویستە چەکی ئەتۆمی بەریتانیا و فەڕەنساش لە بەرچاو بگیرێت و جەختی لەوە کردەوە کە ئامانجی ناتۆ دابەشکردنی رووسیایە و لەبەر ئەو هۆکارە دەبێت ئاسایشی وڵاتەکەی فەراهەم بکات.
- "رۆژئاوا هەوڵ دەدات جیهان بەشێوازی خۆی درووست بکات"
پوتین، گوتی: "وڵاتانی رۆژئاوا لە دوای هەڵوەشانەوەی یەکێتی سۆڤێت هەوڵ دەدەن جیهان بە شێوازی خۆیان درووست بکەن" و رایگەیاند ناچاربوونە کە کاردانەوەیان لە بەرامبەر ئەمەدا هەبێت.
ڤلادیمیر پوتین، گوتیشی:
"رووبەڕووی چی دەبینەوە؟ لە دژی ئەو جیهانە نوێیەی کە تەنها لەسەر یەک وڵات و لەم دۆخە کە تەنها لەبەر بونیاتنانی جیهانێک بەپێی بەرژەوەندی ئەمریکا دەوەستینەوە. ئەوانیش بە تەواوەتی دەیانەوێت ئەمە بکەن. دەتوانن لەمە دڵنیا ببنەوە. هەموو کەس ئەمە دەزانێت بەو وڵاتانەش کە بەدوای ئەمریکا دەکەون، بەڵام ئەمانە بەدەر لە پابەندبوونیان لە بوارەکانی ئابووری و بەرگرییەوە وا بیردەکەونەوە کە رووبەڕووبوونەوەی رووسیا لە بەرژەوەندی هاوبەشدایە بەڵام زۆر بە باشی ئاگاداری ئەوەشن کە ئەمریکا هەموو شتێک تەنها بۆ بەرژەوەندی خۆپەرستی خۆی دەکات".