هەوڵگری ئەمریكا: چین خۆی بۆ داگیركردنی تایوان ئامادە بكەن
دیجیتال میدیای سپێده
راپۆرتە هەواڵگرییەكانی ئەمریكا ئاماژە بەوە دەكەن سەرۆكی چین سوپای وڵاتەكەی راسپاردوە، كە خۆیان بۆ داگیركردنی تایوان تا ساڵی 2027 ئامادە بكەن.
ویلیام بێرنزی، بەڕێوەبەری سی ئای ئەی لە چاوپێكەوتنێكدا لە كەناڵی سی بی ئێس ئاشكرای كردووە: پێویستە ئەمریكا خواستی شی جینپینگ، سەرۆكی چین بۆ دەستبەسەرداگرتنی تایوان زۆر بە جددی وەربگرێت، تەنانەت ئەگەر ململانێی سەربازیش دەرئەنجامی حەتمی نەبێت،
دەشڵێت: ئێمە دەزانین كە سەرۆك شی ڕێنمایی سوپای ڕزگاریخوازی وڵاتەكەی كردوە كە خۆیان ئامادە بكەن بۆ داگیركردنی تایوان تا ساڵی 2027، بەڵام ئەوە بەو مانایە نییە كە بڕیاریدا لە ساڵی 2027 یان هەر ساڵێكی دیكە دەست بە لەشكركێشییەكە بكات. ئاماژەی بەوەشكرد، پێموایە لانیكەم سەرۆكی چین و سەركردایەتی سەربازییەكەی ئێستا گومانیان هەیە لە ئەگەری سەركەوتنی ئەو لەشكركێشییە.
بەڕێوەبەری سی ئای ئەی رونیكردوەتەوە، پاڵپشتی ئەمریكا و هاوپەیمانە ئەوروپییەكان بۆ ئۆكرانیا لە دوای ئۆپەراسیۆنە سەربازییە تایبەتەكەی ڕوسیا دەتوانێت ببێتە ڕێگریی بۆ بەرپرسانی چین بۆ ئێستا، بەڵام مەترسییەكانی ئەگەری هێرشكردنە سەر تایوان لەوە زیاتر دەبێت بۆ داهاتوو.