هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێکردنی پێشنیازەیاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی دواخست

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێکردنی پێشنیازەیاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی دواخست
ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێکردنی پێشنیازەیاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی دواخست

2023-02-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە میانی دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، تاوتوێکردن و ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەمی بۆ پێشنیازەیاسای ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و قەزاکان ژمارە ١٢ بۆ ساڵی ٢٠١٨ دواخست.

ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دانیشتنی ئاسایی خۆی ئەنجامدا کە بڕیاربوو لە میانیدا خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان بکات.

ئاژانسی ھەواڵیی فەرمی عێراق بڵاوی کردەوە کە لە میانی دانیشتنەکەدا، ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تاوتوێکردن و ئەنجامدانی خوێندنەوەی دووەم بۆ پێشنیازەیاسای ھەمواری سێیەمی یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان و قەزاکان ژمارە ١٢ بۆ ساڵی ٢٠١٨ بۆ دانیشتنی رۆژی شەممەی داھاتوو دواخستووە.