هەواڵی کوردستان ئێستا

لە ئیمارات دەست بەسەر ٤،٥ ملیۆن حەبی هۆشبەردا گیرا

لە ئیمارات دەست بەسەر ٤،٥ ملیۆن حەبی هۆشبەردا گیرا
لە ئیمارات دەست بەسەر ٤،٥ ملیۆن حەبی هۆشبەردا گیرا

2023-02-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

لە ئیمارات دەست بەسەر ٤،٥ ملیۆن حەبی هۆشبەر (کەپتاگۆن)دا گیرا کە لەناو قوتووی خوارد‌نی له‌قوتوونراو حەشاردرابوو.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی ئیمارات بڵاوی کردەوە، بەڕێوەبەری هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر لە ئەبو زەبی، تاهیر غەریب زاهیری باسی لەوە کرد کە لەسەر زانیارییەکی هەواڵگری لەبارەی هێنانی بڕێکی زۆر ماددەی هۆشبەر بۆ وڵاتەکەیان و بەمەبەستی گواستنەوەی بۆ وڵاتانی دەوروبەر، دەستیان بە ئۆپەراسیۆنێک کردووە.

تاهیر غەریب زاهیری باسی لەوە کرد کە ئەو گومانلێکراوەی خرابووە ژێر چاودێرییەوە، ژمارەیەکی زۆر قوتووی فاسۆلیای لە قوتوونراوی لە بەندەرێکەوە دەرکردووە و بردوونی بۆ کۆگایەک.

بەڕێوەبەری هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تاوانەکانی ماددەی هۆشبەر لە ئەبو زەبی، هەروەها باسی لەوە کرد کە پۆلیس ئۆپەراسیۆنی بۆسەر کۆگاکە ئەنجامداوە و دەستی گرتووە بەسەر ٤،٥ ملیۆن حەبی هۆشبەر لە جۆری کەپتاگۆن-دا.

تاهیر غەریب زاهیری ئەوەشی خستەڕوو کە پلانی قاچاخچێتی ئەو گومانلێکراوە لەو ئۆپەراسیۆنە سەرکەوتووەی هێزە ئەمنییەکاندا شکستی پێ هێنراوە.

لە ئیمارات لە سەرەتای مانگی شوباتدا، دەست بەسەر نزیکەی ٦٢٠ هەزار حەبی هۆشبەردا گیرا.