دمیتری پێسکۆڤ: تا ئێستا هیچ ئاماژەیەک لە ئۆکراینا بۆ دەستپێکردنی دانوستان بەدیناکرێت
پێسکۆڤ، دەربارەی دانوستانەکانی نێوان رووسیا و ئۆکراینا، لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و دەربارەی ئەگەری چارەسەر کردنی قەیرانی ئۆکراینا لەڕێی مێزی گفتوگۆوە رایگەیاند: " بە ئەگەرێکی بەهێز تا ئێستا هیچ کەسێک ئاماژەی تایبەت بە مەیلی دانوستانی لە ئۆکراینا نەبینیوە. لە ئێستادا بەگوێرەی ئەوە هەڵسوکەوت دەکەین کە دانوستان کردنی ئۆکراینا، لەڕووی یاساییەوە ئەستەمە".
گوتەبێژەکەی کۆشکی کرێملین، جەختی لەوەش کردەوە کە کاری لەپێشینەی رووسیا گەیشتنیەتی بە ئامانجەکانی لە بارەی ئۆکراینا، گوتیشی: "هەندێک راستی هەن. واتە خاکی نوێی رووسیا هەن کە پێویستە چاوپۆشییان لێنەکرێت، دەستوورێکیش هەیە کە هەرگیز رووسیا وازیلێناهێنێت. رووسیا لە کاتی ئۆپەراسیۆنی سەربازیی تایبەتدا هەندێک ئامانجی هەبوون کە بەدەستیهێناون. بێگومان لە رەوشی گونجاودا و ئەگەر حکوومەتی ئۆکراینا رەفتاری گونجاو بنوێنێت، ئەوا دەکرێت ئەم کێشەیە لەسەر مێزی گفتوگۆ چارەسەر بکرێت. بەڵام لەم رەوشەدا کاری لەپێشینەمان گەیشتنە بە ئامانجەکانمان".
- هەڵوێستی ئۆکراینا دەربارەی دانوستانەکان لەگەڵ رووسیا
سەرۆکی رووسیا، ڤۆلۆدمیر زێلێنسکی لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢دا بڕیارنامەیەکی واژۆ کرد کە تیایدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ئەنجامدانی دانوستان لەگەڵ سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین، مەحاڵە.
هەفتەی رابردووش زێلێنسکی لە میانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا لە شاری کیێڤ، ئەوەی خستەڕوو کە دوای دەستپێکی جەنگ بەو شێوە فراوانە ئیتر سەرۆکی رووسیا، ڤلادمیر پوتین بووەتە کەسێکی دیکە و چیتر بە گفتوگۆ ئەنجامێک بەدەستنایەت و ناتوانرێت لەگەڵ رووسیا لەسەر مێزی گفتوگۆ دانیشتن ئەنجام بدرێت.