هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان، دەستلەكاركێشانەوەی فراكسیۆنی یەكگرتوو دەخاتە دەنگدان

ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان، دەستلەكاركێشانەوەی فراكسیۆنی یەكگرتوو دەخاتە دەنگدان
ئەمرۆ پەرلەمانی كوردستان، دەستلەكاركێشانەوەی فراكسیۆنی یەكگرتوو دەخاتە دەنگدان

2023-03-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

ئەمرۆ پەرلەمانی ماوە بۆ درێژكراوەی كوردستان دەست بە كۆبوونەوەكانی وەرزی بەهارەی دەكاتەوە، ولەبەرنامەی كاری دا دەنگ لەسەر دەست لەكاركێشانەوەی ئەندامانی فراكسیۆنی یەكگرتوو دەدرێت.

بەپێی بەرنامەمی كاری كۆبوونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی كوردستان، یاداشتی دەستلەكاركێشانەوەی ئەندامانی فراكسیۆنی یەكگرتوو خراوەتە بەرنامەی كارەوە، وهەروەها لەگەڵ دەستلەكاركێشانەوەی دوو پەرلەمانتاری دیكە.

خستنە بەرنامەی كاری دەستلەكاركێشانەوەی پەرلەمانتارانی یەكگرتوو لەكاتێكدایە لەمانگی یازدەی ساڵی ڕابردوو فراكسیۆنی یەكگرتوو وەك تاكە فراكسیۆن دەستلەكاركێشانەوەی دایە سەرۆكایەتی پەرلەمان وەك هەڵوێستێك بەرامبەر بەدواخستنی هەلبژاردن ودرێژكردنەوەی ماوەی پەرلەمانی كوردستان بەنایاسایی.

هەروەها كۆبوونەوەكەی ئەمرۆ لەحەوت بڕگە پێكهاتووە وخوێندنەوە بۆ پێنج پێشنیازە بریار وپێشنیازە یاساكان دەكات، ودەنگ لەسەر یاسایی كار كەپێش ئێستا خوێندنەوەی یەكەم ودووەمیان بۆ كراوە، وهەروەها دەنگ دەدات بۆ هەمواركردنەوەی چەند یاسایەكی دیكەش.

لەماوەی سەردانەكەی سەرۆكی پەرلەمان بۆ لایی ئەمینداری گشتی یەكگرتوو، یەكگرتوو جەختی لەسەر دەست لەكاركێشانەوەی فراكسیۆنی یەكگرتوو كراوەتەوە وداوایشی كرد بەزۆترین كات بریاری دەست لەكاركێشانەوەی ئەندامانی فراكسیۆنی یەكگرتوو بخرێتە بەرنامەی كاری كۆبوونەوەكانی پەرلەمان دا.