English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



د.بەشیر حەداد: هەوڵ دەدەین مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانبه‌ران بخەینە سەر بودجە

2019/01/11 | 22:20

(هەواڵ كوردستان)-

د.بەشیر حەداد جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌ هه‌وڵی ئه‌وه‌دايه‌ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانبه‌ران، خانه‌نشین، كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی بخه‌نه‌ سه‌ر بودجه‌ی حكومه‌تی عێراق.

سه‌باره‌ت به‌ هه‌وڵه‌كانیان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بودجه‌ و مووچه‌ی هه‌رێمی كوردستان، د.به‌شیر حه‌داد له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند هه‌وڵ ده‌ده‌ن مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشین و كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و زیندانیانی سیاسی له‌ بودجه‌ی عێراقدا جێگیر بكرێت.

گوتیشی له‌ ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران پێشنیازی ئه‌وه‌یان كردووه‌، ئه‌گه‌ر له‌ داهاتوو هه‌ر كێشه‌یه‌ك له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا روویدا و هه‌ر لایه‌نێك پابه‌ندی رێكه‌وتنی نێوانیان نه‌بێت، به‌غدا ناچار ده‌كه‌ن مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ و فه‌رمانبه‌ران بۆ هه‌ولێر بنێرێت و ئه‌و بابه‌ته‌یان له‌ بودجه‌ جیاكردووه‌ته‌وه‌ و بڕی پاره‌كه‌شیان بۆ 500 ملیار دینار زیاد كردووه‌.

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending