بانکی ناوەندیی عێراق 140 ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمڕۆ چوارشەممە، فرۆشتنی دۆلار لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە، بەراورد بە دوێنێ سێشەممە، بەڕێژەی لەسەدا ٤٠ دابەزینی تۆمار کرد.
ماڵپەڕی بانکی ناوەندیی عێراق بڵاوی کردەوە کە ئەمڕۆ، ١٤٠ ملیۆن و ٣٩٠ ھەزار و ٢٨٥ دۆلار خراوەتە بازاڕەوە.
راشیگەیاندووە لەو، ١٤٠ ملیۆن و ٣٩٠ ھەزار و ٢٨٥ دۆلارەی کە ئەمڕۆ خراوەتە بازاڕەوە، ٩٩ ملیۆن و ٨٩٠ ھەزار و ٢٨٥ دۆلاری بۆ حەواڵکردن بووە و ٤٠ ملیۆن و ٥٠٠ ھەزار دۆلاریش بۆ فرۆشتنی کاش بووە.
ئەو بڕە دۆلارەی کە ئەمڕۆ لەلایەن بانکی ناوەندیی عێراقەوە خراوەتە بازاڕەوە، بەراورد بەدوێنێ سێشەممە بەڕێژەی لەسەدا ٤٠ دابەزینی تۆمار کردووە
ئەوەیش لە کاتێکدا دوێنێ سێشەممە، بانکی ناوەندیی عێراق ٢٣٣ ملیۆن و ٩٢١ ھەزار و ٣٤ دۆلاری خستبووە بازاڕەوە.
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و ٣٢٠ دینار بۆ بانک و دامەزراوە داراییە نابانکییەکان دیاری کردووە، بەڵام ئەمڕۆ لە بازاڕەکاندا نرخی یەک دۆلاری ئەمریکی بە ھەزار و ٥٥٨ دینار مامەڵەی پێوە دەکرێت.