هەواڵی کوردستان ئێستا

توێژینەوەیەك: ڤیتامین دی، مەترسییەكانی تووشبوون بە زەهایمەر كەمدەكاتەوە

توێژینەوەیەك: ڤیتامین دی، مەترسییەكانی تووشبوون بە زەهایمەر كەمدەكاتەوە
توێژینەوەیەك: ڤیتامین دی، مەترسییەكانی تووشبوون بە زەهایمەر كەمدەكاتەوە

2023-03-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


گروپێك لە توێژەرانی ئەمریكی توانیان ئەوە بدۆزنەوە كە ڤیتامین دی، مەترسییەكانی تووشبوون بە نەخۆشی زەهایمەر كەمدەكاتەوە.

بەگوێرەی "سكای نیوزی عەرەبی"، توێژەران لە توێژینەوەكەیاندا پشتیان بە شانەی مێشكی 209 بە ساڵاچوو بەستوە دوای ئەوەی كۆچی دواییانكردوە.

توێژەرەكان ئەوەیان بۆ دەركەوتووە كە ئەوانەی ئاستێكی بەرزی ڤیتامین (دی)یان لە هەر چوار ناوچەكانی مێشكدا هەبووە، فرمانەكانی زانینیان باشتربووە لەوانەی كە ئاستی ڤیتامینەكەیان لەو ناوچانەدا كەمبووە.

"كایلا شیا" ئەو پزیشكەی كە ئەندامی سەرەكی توێژەرەكانە دەڵێت: ئێستا دەزانین كە بە بڕێكی گونجاو ڤیتامین دی لەناو مێشكی مرۆڤدا هەیە، پێشدەچێت پەیوەندیی هەبێت بە كەمبوونەوەی فرمانی دەرك پێكردن و زانین.

بەڵام وتی،پێویستمان بە ئەنجامدانی توێژینەوەی زیاترە بۆ دیاریكردنی ئەو نەخۆشییە دەمارییانەی كە پەیوەندییان بە ڤیتامین دی هەیە لە ناومێشكدا، پێش ئەوەی داوا لە خەڵك بكەین وەك خۆپارێزی، ئەو خواردنانە زۆر بخۆن كە ڤیتامین (دی)یان تیادایە.