ئەمینداری گشتی یەكگرتوو خەڵاتی پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكانی فراكسیۆنی یەكگرتوو دەكات
2023-03-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده
دیجیتاڵ میدیای سپێده
ئەمڕۆ پێنج شەممە پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكانی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان، لەلایەن ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامییەوە خەڵات دەكرێن.
دوای ئەوەی دوێنێ نامەی دەستلەكاركێشانەوەكەیان لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە پەسەندكرا، ئەمڕۆ پێنج شەممە هەر پێنج پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكانی فراكسیۆنی یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە پەرلەمانی كوردستان لەلایەن بەڕێز ئەمینداری گشتی و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی جێبەجێكردن و سەركردایەتییەوە، خەڵات دەكرێن.
پەرلەمانتارانی یەكگرتوو تا پەرلەمان ماوەی یاسایی و شەرعی خۆی هەبوو، پیشەییانەو دلێرانەو بوێرانەو ڕاستگۆیانە ڕۆڵی خۆیان بینی و ئێستاش مەراسمی ڕێزلێنانیان بۆ سازدەكرێت و دەستخۆشیان ئاڕاستە دەكرێت.