هەواڵی کوردستان ئێستا

عێراق: كۆمەڵێك شوێنەواری دێرین لە سویسڕا وەرگیرایەوە

عێراق: كۆمەڵێك شوێنەواری دێرین لە سویسڕا وەرگیرایەوە
عێراق: كۆمەڵێك شوێنەواری دێرین لە سویسڕا وەرگیرایەوە

2023-03-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق، ڕایگەیاند: وڵاتەكەی كۆمەڵێك شوێنەواری لە سویسڕا وەرگرتۆتەوە كە مێژوەكەیان بۆ هەزار ساڵ پێش زاین دەگەڕێتەوە.

ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند: كە عێراق كۆمەڵێك شوێنەواری عێراقی لە سویسڕا وەرگرتووە، ئاماژەی بەوەشكرد:"پارچەكان بریتی بوون لە دوو خەنجەری بڕۆنزی و دوو سەری ڕم كە مێژووەكەیان دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی 1000 ساڵ پێش زایین، هەروەها 20 دراوی كۆن كە مێژووەكەی بۆ سەردەمی خەلافەتی عەباسیەكان دەگەڕێتەوە.

لەدوای ساڵی 2003 و ڕوخانی ڕژێمی عێراق، بەشێكی زۆری پارچە شوێنەوارەكانی عێراق كەوتە دەستی تاڵانچیان و بە پارەی خەیاڵی بە مۆزەخانەكانی وڵاتان فرۆشران، ساڵانێكیشە حكومەتی عێراق لە هەوڵی هێنانەوەی شوێوێنەوارەكانی لەگەڵ زۆرێك لەو وڵاتانە لە هەوڵدایە.