English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



لەنێو ئاسایشی یەکێتی لە سلێمانی مانگرتن لە خواردن ڕاگەیاندرا

2019/01/12 | 10:20

(هەواڵ كوردستان)-  

 

زیندانییانی ئەندام و لایەنگری گرووپ و ڕێکخراوەکانی سەر بە پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە زیندانەکانی ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی، مانیان لە خواردن گرتووە.

 

ماڵپەڕی (ڕۆژ نیوز)ی سەر بە پەکەکە بڵاوی کردەوە، پاش ئەوەی دوێنێ هەینی ١١ی ١ی ٢٠١٩، ئاسایشی یەکێتی لە پارکی ئازادیی شاری سلێمانی، ٥٢ کەسی دەستگیر کرد کە لایەنگر و ئەندامی گرووپەکانی سەر بە پەکەکە بوون و دواتر تەنیا پێنج کەسیان ئازاد کران، ئێستا ئەو کەسانە لەنێو زیندانەکانی ئاسایشدا مانیان لە خواردن ڕاگەیاندووە.

 

ئەوەش ئاشکرا کراوە کە مانگرتنەکە وەک نیشاندانی ناڕەزاییە لە بەرامبەر دەستگیرکردنیان بەبێ ئەوەی هیچ بەهانەیەکی یاسایی و بەرتەسککردنەوەی ئازادیی ڕادەربڕین ئەنجام دراوە.

 

پاش ڕێککەوتنێکی نێوان یەکێتی و کۆماری تورکیا بۆ سنووردانان و کۆتاییهێنان بە جموجۆڵ و چالاکییەکانی گرووپ و دەستەکانی سەر بە پەکەکە لە سلێمانی، ئاسایشی یەکێتی بارەگاکانی ئەو گرووپانەی داخست و تەنانەت نمایشکردنی فیلمی سینەمایی قەدەغە کرد و کافێ کتێبیشی داخست.

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending