حكومەتی عێراق: دەبێت كرێكارانی بیانی ناوی خۆیان لە وەزارەتی كار تۆمار بكەن
دیجیتال میدیای سپێده
وەزارەتی كارو كاروباری كۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند: كرێكارانی بیانی دەبێت ناوی خۆیان لەوەزارەتی كار تۆمار بكەن و 250 هەزار پێبژاردنیان لێ وەردەگیرێت.
ئەحمەد ئەسەدی، وەزیری كار وكاروباری كۆمەڵایەتی عێراق رایگەیاند: بەمەبەستی زانینی ژمارەی دروستی خەڵكانی بیانی كە لەعێراق كاردەكەن، حكومەتی عێراق لیژنەیەك پێكدەهێنێت وكرێكارانی بیانی پەیوەستیان دەكات بەوەی ناوی خۆیان لەوەزارەتی كار تۆمار بكەن، لەكاتی ناو تۆماركردنیش 250 هەزار پێبژاردنیان لێ وەردەگیرێت، ئەگەر نا دەستگیر دەكرێن.
وتیشی: ئەم هەفتەیە لیژنەكە دەست بەكارەكانی دەكات، 45 رۆژ مۆڵەت دەداتە كرێكارانی بیانی تاوەكو ناوی خۆیان لەوەزارەتی كارو فەرمانگەی نشینگە تۆمار بكەن.
لەكاتێكدا پێشتر هەر كرێكارێك كەناوی تۆمار دەكرا،ملیۆنێك و 500 هەزار دینار پێبژاردنی لێ وەردەگیرا،پاشان مۆڵەتی كاركردنی پێدەدرا.