هەواڵی کوردستان ئێستا

سوودانی: عێراق لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیدا سیاسەتێکی هاوسەنگ پەیڕەو دەکات

سوودانی: عێراق لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیدا سیاسەتێکی هاوسەنگ پەیڕەو دەکات
سوودانی: عێراق لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیدا سیاسەتێکی هاوسەنگ پەیڕەو دەکات

2023-03-06 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


سەرۆکوەزیرانی عێراق، محەمەد شیاع سوودانی لە میانی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ شاندێکی پەرلەمانی ئەورووپا رایگەیاند کە عێراق لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیدا، سیاسەتێکی هاوسەنگ پەیڕەو دەکات.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە محەمەد شیاع سوودانی پێشوازیی کردووە لە شاندێکی پەرلەمانی ئەورووپا و کۆبوونەتەوە.

راشیگەیاندووە کە لە میانی کۆبوونەوەکەدا، پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و یەکێتیی ئەورووپا تاوتوێ کراوە، هەروەها میکانیزمی بەهێزکردنی تواناکانی عێراق بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییەکانی ئابووریی و گۆرانی ئاووهەوا خراوەتە بەرباس.

باسی لەوەش کردووە کە محەمەد شیاع سوودانی رایگەیاندووە، عێراق لە پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیدا، سیاسەتێکی هاوسەنگ پەیڕەو دەکات، هەروەها هەڵوێستەکانی یەکێتیی ئەورووپا بەرامبەر بە عێراق لە قۆناغە جیا جیاکاندا، بەرز نرخاندووە.

ئەوەیشی خستووتەڕوو کە سەرۆکوەزیرانی عێراق، ئاماژەی بە گرنگی هەوڵە نێودەوڵەتییەکان کردووە بۆ پاڵپشتیکردنی عێراق لە جێبەجێکردنی کارنامەی حکوومەت، هەروەها پێشکەشکردنی هاوکاری لە گەڕانەوەی پارە دزراوەکانی عێراق لە دەرەوە و تۆمەتباران کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەریی عێراقەوە داواکراون.

لای خۆیەوە شاندەکە، پاڵپشتی یەکێتیی ئەورووپای بۆ هەوڵەکانی حکوومەتی عێراق لە بواری ئەنجامدانی چاکسازی دووپات کردووەتەوە و ئاماژەی بەوەیشداوە، یەکێتیی ئەورووپا، خواستی هەیە، هاوبەشییەک لەگەڵ عێراق ئەنجام بدات کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی هەردوولا بکات.