هەواڵی کوردستان ئێستا

حکومەتی عێراق لە کۆتایی ئەم مانگەدا ناردنی بودجە بۆ پەرلەمان ڕادەگەیەنێت

حکومەتی عێراق لە کۆتایی ئەم مانگەدا ناردنی بودجە بۆ پەرلەمان ڕادەگەیەنێت
حکومەتی عێراق لە کۆتایی ئەم مانگەدا ناردنی بودجە بۆ پەرلەمان ڕادەگەیەنێت

2023-03-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

باسم ئەلعەوادی وتەبێژی حکومەت، وادەی گەیشتنی پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2023ی بۆ پەرلەمان دیاریکرد.

ئەلعەوادی لە بەیاننامەیەکدا، کە کۆپییەکی ئەو زانیارییانەی دەستکەوتووە، ڕایگەیاندووە، "لە کۆتایی ئەم مانگەدا ڕەشنووسی یاسای بودجە بۆ ساڵی 2023 ڕەوانەی ئەنجوومەنی نوێنەران دەکرێت".

سەرۆکی لیژنەی پلاندانانی ستراتیژی و خزمەتگوزاری فیدراڵی، لەیلا ئەلتەمیمی، ئاشکرای کرد، کە ئەنجومەنی نوێنەران بەم زووانە ڕەشنووسی یاسای بودجەی دارایی بۆ ساڵی ٢٠٢٣ لە ئەنجومەنی وەزیران وەردەگرێت.

ئەلتەمیمی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ دەزگای ئەلمەعلومە ڕایگەیاند، "ئەنجوومەنی وەزیران ئامادەکاری دەکات بۆ ناردنی ڕەشنووسی یاسای بودجەی دارایی بۆ ساڵی 2023 بۆ پەرلەمان"، جەختیشی لەوە کردەوە کە "پەسەندکردنی لە پەرلەمان زۆر ناخایەنێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، "سەقفی دارایی بودجە هێشتا نایەکسانە، بەڵام تا ئێستا، لە ڕاستیدا، زانیاری دروستمان لەو بارەیەوە نییە تاوەکو نەگاتە ئەنجوومەنی نوێنەران".

وتیشی، "حکومەتی سودان بەردەوامە لە جێبەجێکردنی هەندێک پڕۆژە لەڕێگەی یاسای ئاسایشی خۆراکەوە و دەیانکاتە پڕۆژەی بەردەوام، کە گەیشتووەتە ڕێژەی تەواوبوونی 50%".

ده‌شلێت، "ئەم پڕۆژانە لە بودجەدا جێگیرکراون، و لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوودا، ڕەشنووسی یاسای بودجە دەنێردرێت بۆ ئەنجومەنی نوێنەران. "