شهپۆلێكی بههێزی باران بارین ناوچهكانی ههرێم دهگرێتهوه
دیجیتال میدیای سپێده
ئاراس جەبارى، شارەزاى بوارى کەشناسى رایگەیاند؛ سبەینێ چوارشەممە، بارانبارینى تاو تاو و هەورەبروسکە لە ناوچە جیاجیاکانى سنورى ئیدارەى گەرمیان و پارێزگاى سلێمانى و هەڵەبجە دەستپێدەکات و بەشێوەیەکى چڕ بەردەوام دەبێت.
هەروەک باس لە پێشبینییەکانى کەشوهەواى رۆژى پێنجشەممەیش دەکات و دەڵێت: لە کاتەکانی سبەی شەودا تا بەرەبەیانی پێنجشەمە کاریگەریی بەھێزی ئەم ناسەقامگیریە دەستپێدەکات و ئەگەری بارانی زۆر بەخوڕ و بەردەوام لەم ناوچانەدا دەبێت لەگەڵ چالاکبوونی ھەورە بروسکەی بەھێز و بارینی تەرزە.
دەشڵێت:"ھۆشداری لە دروستبونی لافاو دەدەین لەسەرجەم ناوچە نزمەکانی سنوری ئیدارەی گەرمیان و پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە، کاریگەریی ئەم شەپۆلە لەسەر ناوچەکانی سنوری پارێزگای دھۆک و ھەولێر لاواز دەبێت زیاتر ئەگەری نمە باران بۆ بارانێکی کەم دەبێت لەناوچەکانی سنوری ئیدارەی راپەرین و پارێزگای کەرکوک و سنوری نێوان پارێزگای ھەولێر و کەرکوک لەم ناوچانەشدا.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە ئەم شەپۆلە تا ئێوازەى رۆژى پێنجشەممە بەردەوام دەبێت و لە کاتەکانى شەو کۆتایی پێدێت.