هەواڵی کوردستان ئێستا

كۆمەڵێك لە جوولەكە نیشتەجێكراوەكان هەڵیانكوتایەسەر حەوشەكانی مزگەوتی ئەقسا

كۆمەڵێك لە جوولەكە نیشتەجێكراوەكان هەڵیانكوتایەسەر حەوشەكانی مزگەوتی ئەقسا
كۆمەڵێك لە جوولەكە نیشتەجێكراوەكان هەڵیانكوتایەسەر حەوشەكانی مزگەوتی ئەقسا

2023-03-07 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


لەژێر پاسەوانی هێزی ئەمنی داگیركاری ئیسرائیلی، ئەمڕۆ، كۆمەڵێك لە جوولەكە نیشتەجێكراوەكان هەڵیانكوتایە سەر حەوشەی مزگەوتی ئەقسا لە قودسی داگیركراودا.

بەگوێرەی جەزیرە، ئەندامی توندڕەوی پێشووی كنێست، یەهودا گلیك، لە پێشەوەبوو لەگەڵ ئەوانەی هەڵیانكوتایەسەر حەوشەكانی مزگەوتی ئەقسا لە جوولەكە نیشتەجێكراوەكان، هاوكات هێزەكانی داگیركاری ئیسرائیلی جێگیركردنی سەربازی خۆیان لە دەوروبەری مزگەوتەكە و كوچە و كۆڵانەكانی شاری كۆن بەهێزتر كرد.

شایەتحاڵەكان ئاماژەیان بەوەشكردووە، لەژێر پارێزگارییەكی توندی هێزی ئەمنی جوولەكەی داگیركار، جوولەكە نیشتەجێكراوەكان ڕێوڕەسمی تەلمودییان لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ئەقسا ئەنجامداوە، هەروەها ڕوونكردنەوەیان لەسەر ئەو "پەرستگایە" وەرگرتووە كە گوایە "پەرستگا" بووە، بەبۆنەی ئەوەی جوولەكەكان ناویان ناوە جەژنی "مەساخر"، كە لە پاشنیوەڕۆی دووشەممەوە دەستپێكردوەو تا بەرەبەیانی پێنجشەممەی داهاتوو بەردەوامدەبێت، دەسەڵاتدارانی داگیركاری ئیسرائیلی داخستنی كەرتی ڕۆژئاوا و غەززەیان سەپاند.