هەواڵی کوردستان ئێستا

حكومەتی عێراق وكۆمپانیای "سیمینس"ی ئەڵمانی سێ گرێبەستیان لەبواری وزەدا واژوو كرد

حكومەتی عێراق وكۆمپانیای
حكومەتی عێراق وكۆمپانیای "سیمینس"ی ئەڵمانی سێ گرێبەستیان لەبواری وزەدا واژوو كرد

2023-03-08 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆكوەزیرانی عێراق بڵاویكردەوە: محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیران لەماوەی پێشوازی لەوەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، ئانالێنا بایەربۆك وشاندی یاوەری لەدیدارێكدا چۆنییەتی پتەوكردنی پەیوەندییە دووقۆڵیەكان وئەنجامدانی كاری هاوبەش لەبوارە جیاجیاكاندا لەپێناو بەرژەوەندی هەردوو گەلی عیراق وئەڵمانی باسكران.

ئاماژە بەوە دراوە: لەدیدارەكەدا، سوودانی جەختی لەگرنگی بەردەوامی پەیوەندی وهاوكاری دووقۆڵی وئالوگۆری زانیاریەكانی بواری ئەمنی كردەوە و پێشوازی كردن لەبەشداری كۆمپانیە ئەڵمانییەكان لەپرۆسەی دروستكردنی ژێرخانی ئابووری عێراق.

لایخۆیەوە بایەربۆك خواستی حكوومەتی ووڵاتەكەی دەربڕی بۆ دەستپێكردنەوەی كاری لیژنەی هاوبەشی عێراقی ـ ئەڵمانی. هەروەها پشتگیری ئەڵمانیا بۆ هەوڵەكانی حكوومەتی عێراق لەبواری ئەنجامدانی چاكسازی كارگێری وئابووری وبەدەستهاتنی دەسەڵاتێكی باش دەربڕی.

هەروەها سودانی ئامادەی رێورەسمی واژووكردنی سێ گرێبەست بوو لەگەڵ كۆمپانیای سیمینس-ی ئەڵمانی بۆ وزە كەكارەكانی ئامادەكردن وخزمەتی گشتی وێستگەكانی (كەركووك، رەشید، سەدری غازی) بۆ بەرهەمهێنانی وزەی كارەبا لەخۆ دەگرێت.