English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



بەشێک لەو ژنانەی ئاسایشی سلێمانی دەستگیری کردوون بێسەروشوێنن

2019/01/12 | 12:30

(هەواڵ كوردستان)- برای یەکێک لە دەستگیرکراوەکان: زانیاریمان لەبارەی دەستگیرکراوە ژنەکان پێ نادەن

 

بەشێک لەو ژنانەی لەلایەن ئاسایشی سلێمانییەوە ڕۆژی هەینی ١١ی ١ی ٢٠١٩ دەستگیر کراون، تاوەکوو ئێستا بێسەروشوێنن و نازانن بۆ کوێ بردراون.

 

تارا حوسێن، سەرکردەی تەڤگەری ئازادی کۆمەڵگەی کوردستان کە گرووپێکی سەر بە پەکەکەیە لە سلێمانی و دوێنێ لەلایەن ئاسایشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە لە سلێمانی لەگەڵ ٥١ کەسی دیکە دەستگیر کراوە، سۆران حوسێن، برای تارا حوسێن بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند، تارا حوسێن و ژمارەیەک کەسی دیکە، لە پارکی ئازادیی سلێمانی، ویستوویانە فیلمێک لەبارەی ساکینە جانسز نمایش بکەن، بەڵام ”ئاسایشی یەکێتی ڕێگەی لێ گرتوون و ئەوانیش ئامادەنەبوون واز لە کارەکەی خۆیان بھێنن، بۆیە ٥٠ کەسیان لەلایەن ئاسایشەوە دەستگیر کراوە، کە ٣٠ لەوانە ژنن و سێ منداڵیشیان لەنێو دایە، بەڵام دووان لە منداڵەکان ئازاد کراون، لەگەڵ ئەوەشدا هێشتا منداڵێکی تەمەن سێ ساڵان لەگەڵ دایکی لە زیندان ماوەتەوە“.

 

براکەی تارا حوسێن بۆ (باسنیوز) ئاشکرای کرد، ئەو ژنانەی دوێنێ دەستگیر کراون، تائێستا بێسەروشوێنن، بەڵام شوێنی پیاوەکان لە زیندانی (کانی گۆمە)یە و زانراوە.

گوتیشی: ”بەرپرسانی ئاسایشی سلێمانی ئامادە نین ھیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی ئەو ژنانە بڵێن، ژیانی ئەو ژنانەش لە مەترسیدایە و ھەر شتێک ببێت، ئەوا بەرپرسیارێتییەکەی دەکەوێتە ئەستۆی ئاسایشی سلێمانی“.

 

سۆران حوسێن نەیشاردەوە کە چەند جارێک پەیوەندی بە ئاسایشی سلێمانییەوە کردووە، بەڵام ”کەس ئامادە نییە زانیاری لەسەر شوێنەکەیان پێدات“.










نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending