English | عربي

بەوێنە.. شاخەوانانی پێنج وڵات گەیشتنە سەر چیای حەسەن‌بەگ


بەوێنە.. شاخەوانانی پێنج وڵات گەیشتنە سەر چیای حەسەن‌بەگ

2019/01/12 | 14:10

(هەواڵ كوردستان)-

سەنتەری بارزان بۆ ژێنگەپارێزی و شاخەوانی، لە گەشتێكی پێكەوەژیاندا شاخەوانانی "هیندی، پاكستانی، ئیرانی و سووری" و عەرەب و كوردی عێراق كۆ كردەوە و گەشتێكی شاخەوانیان بۆ چیای حەسەن‌بەگ لە دەڤەری سۆران ئەنجام دا.

 

ئەنوەر دۆڵەمەری، سەرۆكی سەنتەری بارزان بۆ ژێنگپارێزی و شاخەوانی، بە (باسنیوز)ی راگەیاند، لە درێژەی كار و چالاكی و گەشتە شاخەوانییەكانماندا  گەشتیكی یەك رۆژەمان بو چیای سەركێشی حەسەن‌بەگ لە دەڤەری سۆران، ڕێکخست کە بە خۆشحاڵیەوە شاخەوانانی "هیندی و پاكستانی و ئیرانی و سووری" و عەرەب و كورد، تێیدا بەشدار بوون و گەشتەكەمان بە سەركەوتوویی كۆتایی هات".

 

سەرۆكی سەنتەری بارزان بۆ ژێنگەپارێزی و شاخەوانی، گوتیشی، هەوڵمان داوە لە گەشتە شاخەوانییەكانماندا هەموو پێكهاتە و نەتەوە و ئایین و ئایینزاكان كۆ بكەینەوە، چونكە پەیاممان پێكەوەژیانەو بەردەوامیش دەبین".

 

 

 








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending