سەرۆک وەزیرانی عێراق: کردنی هەڵەبجە بە پارێزگا ئەرکێکی ئەخلاقییە
2023-03-16 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا
لە 35 هەمین ساڵیادی کیمیابارانی هەڵەبجەدا سەرۆک سەرۆک وەزیرانی عێراق دەڵێت " دووپاتده‌كه‌ینه‌وه كهبڕیارمان له‌ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بۆ ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسایی گۆڕینی شاری قوربانیده‌ر بۆ پارێزگا، ئه‌ركێكی ئه‌خلاقیه له‌پێش هه‌موو شتێک." محمەد شیاع سودانی لە پەیامێکی تایبەتدا دەشڵێت "هه‌وڵده‌ده‌ین هه‌میشه دادپه‌وه‌ر بین له‌هه‌مبه‌ر شاره ستهملێكرا و بێ به‌شكراوه‌كان و ئه‌مه‌ش له‌كاره سه‌ره‌كییه‌كانی حكومهتمانه." لە سەرەتای ئەم هەفتەیە بڕیاری تەواوکردنی هەنگاوە ئیداریەکانی پارێزگای هەڵەبجە لە حکومەتی فیدڕاڵی عێراق دراو هەڵەبجە وەک نۆزدەهەمین پارێزگای عێراق پێناسەکرا. ئەم بڕیارەش کاردانەوەی ئەرێنی بە دوای خۆی دا هێناو سەرۆکی هەرێمی کوردستان نێجیرڤان بارزانیش لەبەیاننامەیەکدا بەبۆنەی یادی 35 ساڵەی کارەساتی هەڵەبجەوە سوپاسی حکومەتی فیدڕاڵی عێراق و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات بۆ تەواوکردنی ئەو ڕێکارانە و جەختیش لە پێویستی قەرەبووکردنەوە دەکاتەوە و دەڵێت " هه‌ڵه‌بجه و هه‌ڵه‌بجه‌يييه‌كان له هه‌موو ڕوويهكهوه پێويستيان به خزمه‌تى زياتره. ده‌بێ درێخييان بۆ نه‌كرێت و وه‌ك دادگا و ياسا بڕيارى داوه، قه‌ره‌بوو بكرێنه‌وه." بارزانی دەشڵێت " گه‌لى كوردستان به يادكردنه‌وه‌ى ئه‌و مه‌رگه‌ساته، به بير نه‌وه‌كانى ئه‌مڕۆ و هه‌موو جيهانى ده‌هێنێته‌وه كه چ قوربانييه‌كى له‌پێناو ئازاديدا به‌خشيوه. هه‌روه‌ها جيهان و مرۆڤايه‌تى ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌ركێكى ئه‌خلاقى و مرۆيى كه هه‌موو هه‌وڵێك بخه‌نه گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ى هه‌رگيز تاوانى ئاوا له هيچ شوێنێك دووباره نه‌بێته‌وه." لە 16 ی سێی ساڵی 1988 کاتژمێر نزیکەی 11 ی بەیانی فڕۆکە جەنگییەکانی ڕژێمی پێشووی عێراق بە گازی خەردەل، سارین و دەمار هێرشێکی گەورەیان کردە سەر شاری کوردنشینی هەڵەبجە. بەهۆی ئەو هێرشە نزیکەی 5 هەزار کەس لەو شارەی کە 60 هەزار دانیشتوی تێدابوو، لەو ڕۆژەدا کوژران کە زۆربەیان ژن و منداڵ بوون و مەزەندەدەکرێت 10 هەزار کەسی تریش بەهۆی کاریگەرییەکانی هێرشەکەوە زیانی تەندروستی درێژخایانیان پێگەیشتبێت.