هەواڵی کوردستان ئێستا

بوومەلەرزە لە هەڵەبجە و سلێمانی ڕوودەدات

بوومەلەرزە لە هەڵەبجە و سلێمانی ڕوودەدات
بوومەلەرزە لە هەڵەبجە و سلێمانی ڕوودەدات

2023-03-17 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


نزیکەی کاتژمێر 9:35 خولەکی شەو بوومەلەرزەیەکی بەهێز لە پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە ڕوویدا. بە پێی زانیارییەکانی نێوەندی بومەلەرزەی ئەمەریکا هێزی بوومەلەرزەکە نزیکەی 5.1 بووە لەسەر پێوانەی ڕێختەر. چەقی بوومەلەرزەکە نزیکەی 6 کیلۆمەترو نیو لە باکوری شاری هەڵەبجەوە دووربووە و62 کیلۆمەتر لە باشووری ڕۆژهەڵاتی شاری سلێمانییەوە دوور بووە. پەیامنێرمان سنور کەریم لە سلێمانی دەڵێت بە تەواوەتی هەست بە هێزی بوومەلەرزەکە کراوە . هەتا ئامادەکردنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لەسەر زیانی گیان یان ماڵی نەداوە. ئەمەش ڤیدیۆی کامێرای چاودێری لە مزگەوتی کانی ئاسکان لە ناحیەی وارماوە لە قەزای شارەزوور لە ساتی بوومەلەرزەکەدا. هاووڵاتییەک بەناوی بەڵێن قادر لە سلێمانی بە دەنگی ئەمەریکای گوت بە ڕوونی هەستی پێکراوە و خەڵی هەمووی هەڵاتوونەتە دەرەوە ترسێکی زۆر لە ناو خەڵکیدا بڵاوبووەتەوە.