فراكسیۆنی پارتی پشتگیری بڕیارێكی حكوومه‌ت ده‌كات
هەولێر-KDP.info- فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكیدا، پشتیوانی له بڕیارێكی حكومه‌ت ده‌كات كه باس له راسپاردنی لێژنه‌یه‌كی یاسایی ده‌كات بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی بارگرانی كاسبكاران و كرێنیشان كه به‌هۆی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له كۆرۆنا زیانیان به‌ركه‌وتووه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، فراكسیۆنی پارتی، هه‌موو ئاماده‌ییه‌كی ده‌ربڕیوه بۆ پشتیوانیكردن له كاره‌كانی لێژنه یاساییه‌كه و راشیده‌گه‌یه‌نێت، له‌ناو په‌رله‌مانیش پشتیوانی ده‌كه‌ن، داواش له فراكسیۆنه‌كانی دیكه ده‌كات، پشتیوانی بكه‌ن.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه:
"ڕاگه‌ێندراوێک له فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستانه‌وه، سه‌باره‌ت به کرێنشینانه‌وه.
هاوڵاتیانی به‌رێز.
وێڕای هیوای ساغ و سه‌لامه‌تی و پابه‌ندبوونی هه‌موولایه‌ک به ڕێنمایه‌کانی ته‌ندروستی.
وه‌ک ئاگادارن له‌گه‌ڵ ده‌رهاوێشته‌کانی ئه‌و دۆخه نه‌خوازراوه، باری سه‌رشانی خه‌ڵک و کاسبکاران و کرێنشینان قورس‌تر بووه، بۆیه ئێمه وه‌ک فراکسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی کوردستان له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌کانی حکومه‌ت و به‌تایبه‌ت کوتله‌ی وزاری پارتی له حکومه‌ت، له په‌یوه‌ندی و گفتوگۆ بووینه بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڕێگه‌یه‌کی یاسایی و که‌مکردنه‌وه‌و به‌خشینی کرێی کرێنشینانی حکومی و هاوڵاتی وهاوکاربوونی خه‌ڵکی کوردستان، خۆشبه‌ختانه له کۆبوونه‌وه‌ی دوێنێی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران، ئه‌و بابه‌ته بۆته بڕیار‌و لێژنه‌ی یاسایی حکومه‌ت ڕاسپێردراوه بۆ ئاماده‌کردنی ڕه‌شنووسی بڕیاره‌که، بۆیه وه‌ک فراکسیۆنی پارتی پشتیوانی ته‌واو له هه‌نگاوی حکومه‌ت ده‌که‌ین و ئه‌گه‌ریش پێویستی به بڕیاری ته‌شریعی کرد، له په‌رله‌مانی کوردستان هه‌موو هه‌نگاوێک ده‌گرینه‌به‌ر بۆ ده‌رچوواندنی ئه‌و بڕیاره و داواش له ته‌واوی فراکسیۆنه‌کان ده‌که‌ین هاوکار و پشتیوانی ئه‌و هه‌نگاوه‌بن که، له‌م قۆناغه خزمه‌تێکی باشه به کرێنشینانی کوردستان.
له کۆتایدا هاوڵاتیانی کوردستان دڵنیا ده‌که‌ینه‌وه، فراکسیۆنی پارتی ده‌نگ و ڕه‌نگی داخوازیه‌کانی خه‌ڵکی کوردستانه‌و له په‌رله‌مانی کوردستان نوێنه‌رایه‌تی داوا‌و ماف و خواسته‌کانتان ده‌کات.
فراکسیۆنی پارتی
له په‌رله‌مانی کوردستان
2/4/2020"