پاكستان.. گرژی لەنێوان پۆلیس ولایەنگرانی عیمران خان درووستبوو
دیجیتال میدیای سپێده
لەئیسلاماباد پایتەختی پاكستان لە دەرەوەی دادگا، گرژی لەنێوان لایەنگرانی سەرۆكوەزیرانی پێشووی وڵاتەكە، عیمران خان و پۆلیس درووستبوو.
میدیاكانی پاكستان بڵاویانكردۆتەوە: عیمران خان سەرۆك وەزیرانی پێشووی پاكستان كە بەمەبەستی ئامادەبوون لەدانیشتنی دادگاییكردنەكەیدا لە لاهورەوە چووەتە ئیسلاماباد، لەدەرەوەی ئەو دادگایەی تیایدا دادگایی دەكرا، شەڕ لەنێوان هێزە ئەمنییەكان ولایەنگرانیدا روویداوە.
پۆلیس بەگازی فرمێسكڕێژ و داری كارەبایی وەڵامی لایەنگرانی پارتی بزووتنەوەی دادپەروەری پاكستانی دایەوە و، لایەنگرانی پارتەكەش بەرد و داریان گرتە پۆلیس. بەهۆیەوە ژمارەیەكی زۆر كەس لەنێویشیاندا، بەڕێوەبەری نووسینگەی تایبەتی پارتەكە، شیبلی فەراز، دەستگیركران.
زەفەر ئیقبال،دادوەری دادگا، ئاشكرایكرد: چاوەڕێی هاتنی خان دەكات بۆ ئەوەی ئامادەی دانیشتنەكە بێت، لای خۆیەوە خان بانگەشەی ئەوەی كرد: پێشتر گەیشتووەتە دادگا، بەڵام رێگەی پێنەدراوە بچێتە ژوورەوە.
رۆژی 13ی ئادار دوو فەرمانی دەستگیركردن بۆ خان دەرچوو، كەئامادەی دانیشتنەكانی دادگاییكردنی نەدەبوو.
دوێنێ دادگای باڵای ئیسلاماباد فەرمانی دەستگیركردنی عیمران خانی هەڵپەسارد، دوای ئەوەی ناوبراو رایگەیاند، ئامادەی دانیشتنی دادگاییكردنەكەی دەبێت. و 94 دۆسیە لەدژی سەرۆكوەزیرانی پێشووی پاكستان، عیمران خان كراونەتەوە.