English | عربي

پەرلەمانتارێک: حکومەتی عێراق پابەندکراوە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم


پەرلەمانتارێک: حکومەتی عێراق پابەندکراوە بە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم

2019/01/13 | 10:25

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بڕگەیەک بۆ پرۆژە یاسای بودجەی عێراق زیادکراوە کە ئەگەر پەسەندبکرێت ئەوا بودجەی فەرمانبەرانی هەرێم لە نێوان هەرێم بەغدا دێتە دەرەوە.شیروان میرزا، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە خەندان-ی راگەیاند، بڕگەیەک بۆ پرۆژە یاسای بودجە زیاکراوە کە دەبێت، حکومەتی عێراق مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێرێت، ئەگەر هەرێمیش نەوتەکەی رادەست نەکات، بەڵام ئەو بڕگەیە بەربەستی زۆری بۆ دروست دەبێت، تێپەڕاندنی ئاسان نییە.ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر لە هەوڵەكە سەركەوتووبین‌ و لە پەرلەمان دەنگ لەسەر ئەو بڕگەیە بدرێت، لە پرۆژە یاسای بودجەی عێراق، ئەوە پرسی ناردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێم نابەسترێتەوە بەهەناردەی نەوت لەلایەن هەولێر و رادەستكردنی داهاتەكەی بە بەغدا و هەوڵی تەواویش دەدەین پشتیوانی بۆ دروستبکەین، بۆئەوەی کێشەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چارەسەربکرێت".پرۆژه‌ یاساى بودجه‌ى عێراق هه‌رێمى كوردستان پابه‌ند ده‌كات به‌ ره‌وانه‌كردنى 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتى رۆژانه‌ به‌ كۆمپانیاى سۆمۆ له‌به‌رامبه‌ردا لە سه‌دا 12.67ی بودجه‌ى عێراقى بۆ ره‌وانه‌ ده‌كرێت.میرزا رونیکردەوە، لە بەرامبەردا ئەو بڕگەیەش لانەبراوە کە هەرێم ناچاردەکات بە ناردنی 250 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە بەرامبەر بە کۆمپانیای سۆمۆ، بۆیە ئەگەر هەرێمیش پابەند نەبێت حکومەتی عێراق دەتوانێت لە دادگا بە پێی یاسا سکاڵا تۆماربکات.








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending