هەواڵی کوردستان ئێستا

رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقی دیاریكرا

رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقی دیاریكرا
رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی عێراقی دیاریكرا

2023-03-20 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتارانی عێراق، رۆژی 6ی11ی ئەمساڵ، وەك رۆژی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دیاریكرا.

كاتژمێر 4ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێرق دەستیپێكردو،تیایدا ماددەكانی 15 و 16ی هەمواری یاسای هەڵبژاردن پەسەندكرا، بەپێی ماددەی 15، 3سەدو 20 كورسی بۆ هەموو پارێزگاكان دانراوە، هاوكات نۆ كورسی بۆ كۆتاكان دیاریكراوە، بەپێی هەموارەكە، ئەو پارێزگایانەی كۆتاكانیان بەسەردا دابەشكراوە بە یەك بازنە هەڵبژاردن ئەنجامدەدەن.

كورسی كۆتاكانیش بەم شێوەیە دابەشكراوە، مەسیحی 5 كورسی لە هەریەكە لە پارێزگاكانی بەغدا و نەینەواو هەولێرو دهۆكی پێدەدرێت.

سابیئەی مەندائی ،یەك كورسی لەپارێزگای بەغدا، كوردی فەیلی لە پارێزگای واست یەك كورسی، شەبەك یەك كورسی پارێزگای نەینەوا، ئێزیدی یەك كورسی لە پارێزگای نەینەوای بەردەكەوێت.

هەر لە دانیشتنەكەدا، پەرلەمانی عێراق دەنگی دا، لەسەر ماددەی 16 ی هەمواری یاسای هەڵبژاردنی پارێزگاكان ، بەپێی ئەو مادەیەش، جیاكردنەوەی دەنگەكان بە سیستەمی ئەلیكترۆنی و بەدەستیش دەكرێت .