هەواڵی کوردستان ئێستا

سیاسەتمەدارێکی پاکستانی سەر بە پارتەکەی عیمران خان کوژرا

سیاسەتمەدارێکی پاکستانی سەر بە پارتەکەی عیمران خان کوژرا
سیاسەتمەدارێکی پاکستانی سەر بە پارتەکەی عیمران خان کوژرا

2023-03-21 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

لە ویلایەتی خەیبەر پاختونخوای پاکستان، عاتف مونسیف خان، کوژرا کە یەکێکە لە کادرانی پارتی بزووتنەوەی دادپەروەری پاکستان، کە لەلایەن سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان، عیمران خانەوە سەرۆکایەتی دەکرا.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی داون، لە شاری ئەبود ئاباد، گروپێکی چەکدار هێرشیان کردووەتە سەر ئۆتۆمبێلی عاتف مونسیف خان کە بەرپرسی ناوچەی پارتی بزووتنەوەی دادپەروەریی پاکستان و کوڕی یەکێک لە وەزیرەکانی پێشووی ویلایەتەکەیە.

لە پەلامارەکەدا ١٠ کەس کوژراون کە عاتف مونسیف خان، یەکێکیانە.
هێزەکانی پۆلیس گومان لەوە دەکەن کە رووداوەکە پەیوەندی هەبێت بە دوژمندارییەکی کۆنەوە.
ژمارەیەکی زۆر لە سیاستەمەدارانی پارتی بزووتنەوەی دادپەروەریی پاکستان، کاردانەوەیان لە بەرامبەر پەلامارەکە نیشاندا و داوایان کرد رووداوەکە بۆ رای گشتی ئاشکرا بکرێت.