هەواڵی کوردستان ئێستا

بە بۆنەی نەورۆزەوە 325 كه‌س له‌ رووداوه‌كانى هاتووچۆدا لە ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

بە بۆنەی نەورۆزەوە 325 كه‌س له‌ رووداوه‌كانى هاتووچۆدا لە ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌
بە بۆنەی نەورۆزەوە 325 كه‌س له‌ رووداوه‌كانى هاتووچۆدا لە ئێران گیانیان له‌ده‌ستداوه‌

2023-03-22 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


به‌هۆى هاتنى بۆنەی نه‌ورۆز و زیادبوونى جموجۆڵى هاتووچۆ له‌سه‌ر رێگاى سه‌ره‌كى نێوان شاره‌كان له‌ ئێران، ته‌نها له‌ ماوه‌ى یه‌ك هه‌فته‌دا ٣٢٥ كه‌س به‌ رووداوه‌كانى هاتووچۆدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

به‌ڕێوه‌به‌رى هۆبه‌ى هاتووچۆ له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى ئێران، كه‌مال هادیانفار له‌ لێدوانێكیدا بۆ ئاژانسى هه‌واڵى قوتابیانى ئێران، زانیارى له‌باره‌ى ئه‌و رووداوانه‌ى هاتووچۆ بڵاوكرده‌وه‌ كه‌ له‌ هه‌فته‌ى نه‌ورۆزدا روویانداوه‌.

كه‌مال هادیانفار رایگه‌یاندووه‌ "له‌ كۆتا حه‌وت رۆژى رابردوودا، ٣٢٥ هاووڵاتیمان له‌ ٢٦٧ رووداوى هاتووچۆدا گیانیان له‌ده‌ستداوه‌، زیاتر له‌ حه‌وت هه‌زار كه‌سیش برینداربوون".

ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئێران ئاشكراشى كرد كه‌ رووداوه‌كانى هاتووچۆ به‌هۆكاره‌كانى كه‌مخه‌وى، ماندوویه‌تی، خێرایى و سووڕانه‌وه‌ى هه‌ڵه‌ روویانداوه‌.

له‌ ئێران به‌هۆى بۆنەی نه‌ورۆزه‌وه‌ چوار رۆژ پشووى فه‌رمى راگه‌یه‌ندراوه‌. به‌ڵام به‌ شێوه‌یه‌كى گشتى هاووڵاتیانى ئێران پشووى ساڵانه‌یان له‌گه‌ڵ پشووه‌كانى نه‌ورۆز ده‌گونجێنن و بۆماوى یه‌ك تا دوو هه‌فته‌ پشوو ده‌كه‌ن. ئەوەش تێبینی کراوە کە له‌ رۆژانى پشوودا رووداوى هاتووچۆ له‌ نێوان شاره‌كان زیاد ده‌كات.