هەواڵی کوردستان ئێستا

هێرشێکی موشەکی بنکەیەکی ئەمەریکای لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج

هێرشێکی موشەکی بنکەیەکی ئەمەریکای لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج
هێرشێکی موشەکی بنکەیەکی ئەمەریکای لە ڕۆژهەڵاتی سوریا کردە ئامانج

2023-03-24 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


بە گوێرەی کەناڵی تەلەفزیۆنی لوبنانی ئەلمەیادین و سەرچاوەیەکی ئاسایشی، سەرلەبەیانی رۆژی هەینی بنکەیەکی ئەمەریکی لە کێڵگەی نەوتی ئەلعومەر لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا بە هێرشێکی مووشەکی کراوەتە ئامانج.  سەرچاوەکە بە ئاژانسی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاندووە، هێرشەکە نزیکەی کاتژمێر 11ی سەر لە بەیانی بە کاتی خۆجێی ئەنجامدراوە و تا ئێستاش ڕوون نییە کە ئایا زیانی گیانی لێکەوتووەتەوە یان نا.  هیچ لێدوانێکی دەستبەجێی ئەمەریکا لەسەر ئەو هێرشە ڕاپۆرت نەکراوە.  ئەمەش دوای هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمەریکا بوو لە سوریا لە بەرەبەیانی زووی رۆژی هەینی دژی گروپە هاوپەیمانەکانی ئێران کە پنتاگۆن بە هۆکاری هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە پێنجشەممەدا ناودێری کردووە کە بووە هۆی کوژرانی بەڵێندەرێکی ئەمەریکی و برینداربوونی بەڵێندەرێکی دیکە و هەروەها برینداربوونی پێنج سەربازی ئەمەریکی.  پنتاگۆن لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووە، هێرشەکەی ڕۆژی پێنجشەممە لە بنکەیەکی هاوپەیمانان لە نزیک حەسەکە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریا ئەنجامدراوە.  دەزگای هەواڵگری ئەمەریکا هەڵسەنگاندنی بۆ ئەوە کردووە کە فڕۆکە بێفڕۆکەوانە هێرشبەرەکەی پێشوو لە بنەڕەتدا ئێرانییە، ئەمەش دەرەنجامێکە کە دەتوانێت پەیوەندییەکانی نێوان واشنتۆن و تاران کە لە ئێستاوە ئاڵۆزتر و زیاتر خراپتر بکات.  بەپێی وتەی جەنەڕاڵ ئێریک کوریلا کە سەرپەرشتی سەربازانی ئەمەریکا دەکات لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وەک سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندی لەشکری دەڵێت؛ سەربازانی ئەمریکا لە سەرەتای ساڵی 2021 ەوە نزیکەی 78 جار کەوتوونەتە بەر هێرشی گروپەکانی سەر بە ئێران.  سەرچاوە/ ڕۆیتەرز