هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەسەر هەمواری سێیەمی یاسایی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنەكان كۆدەبێتەوە

ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەسەر هەمواری سێیەمی یاسایی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنەكان كۆدەبێتەوە
ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق لەسەر هەمواری سێیەمی یاسایی هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنەكان كۆدەبێتەوە

2023-03-25 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ئەمرۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە ودەنگ بەپڕۆژەیاسای هەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان دەدات.

لەڕاگەیەندراوێكدا سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق كارنامەی دانیشتنەكەیانی بڵاویكردۆتەوە: بەگوێرەی كارنامەكە لەدانیشتنەكەی ئەمڕۆدا دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای ژمارە 12ی ساڵی 2018 تایبەت بەهەمواری سێیەمی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا وقەزاكان دەدرێت.

هەربەگۆێرەی كارنامەكە، ئەمڕۆ لەهەمان دانیشتندا پەرلەمانی عێراق دەنگ لەسەر پەسەندكردن یان رەتكردنەوەی وەڵامی ئەنجومەنی ئەمینداری تۆڕی میدیایی عێراقی دەدات.

پەسەندكردنی ئەم پرۆژە یاسایە لەكاتێكدایە، چەندین لایەنی سیاسی دژی تێپەڕاندنی ئەم یاسایەن و، ڕایدەگەیەنن: پڕۆژەیاساكە، زیان بە بەرژەوەندییەكانیان دەگەیەنێت، بەتایبەت حزبە بچووكەكان وبەشێك لەپێكهاتەكانی ئەو شارانەی فرە نەتەوە وئایینن.