English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



په‌رله‌مانتارێك: مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمی كوردستان و پێشمه‌رگه‌ له‌ بودجه‌ى عێراق چه‌سپێندرا

2019/01/13 | 22:40

(هەواڵ كوردستان)- "به‌شه‌خۆرك و پاره‌ى ده‌رمانیش ده‌چه‌سپێنین"

ئه‌ندامێكى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌ران ڕایگه‌یاند، له‌پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019 ى عێراق، ئاماژه‌ به‌ نه‌بڕینى پاره‌ى خۆراك و ده‌رمان و پاره‌ى جوتیاران نه‌كراوه‌، هاوكات ناشتوانرێت بزاندرێت كه‌ هه‌رێمى كوردستان پێویستى به‌ چه‌نده‌ بڕى بودجه‌ هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ى قه‌یرانى دارایى به‌ ته‌واوه‌تى تێپه‌ڕینێت.

 

شێروان میرزا، په‌رله‌مانتارى كورد له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق به‌ (باسنیوز) ى ڕاگه‌یاند: "له‌ بڕگه‌یه‌كى پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019 ى عێراق ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌، كه‌ له‌ هیچ حاڵه‌ت و ئه‌گه‌رێكى ناكۆكى نێوان هه‌رێمى كوردستان و عێراق، مووچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێمى كوردستان و پێشمه‌رگه‌ نابڕدرێت".

به‌ڵام وه‌ك ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌ ڕوونی كردووه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ نه‌كراوه‌ كه‌ له‌ حاڵه‌تى بوونى ناكۆكى نێوان هه‌رێم و عێراق، ده‌رمان و خۆراك و پاره‌ى جووتیاران نابڕدرێت، بۆیه‌ وێڕاى ئه‌وه‌ى ئه‌وانه‌ له‌ پێشووتریشدا كه‌ حكوومه‌ته‌كانى نوورى مالیكی و حه‌یده‌ر عه‌بادی بودجه‌ى هه‌رێمى كوردستانیا بڕی بوو، نه‌بڕدران، گوتیشی: "له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دا ده‌بین كه‌ ئه‌و بودجه‌یه‌ش به‌ته‌واوه‌تى بچه‌سپێنین و هاوشێوه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و پێشمه‌رگه‌ كێشه‌ى بۆ دروست نه‌بێت".

شێروان میزا باسى له‌وه‌شكرد، به‌هۆى ئه‌وه‌ى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پڕۆژه‌ یاساى بودجه‌ى ساڵى 2019 ى به‌ته‌واوه‌تى ئاماده‌ نه‌كردووه‌، بۆیه‌: "به‌رچاومان ڕوون نییه‌، كه‌ هه‌رێمى كوردستان چه‌نده‌ پاره‌ى ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌غدا بۆى بنرێت و به‌هۆیه‌وه‌ به‌ ته‌واوه‌تى قه‌یرانى دارایى تێپه‌ڕینێت".

پرۆژه‌یاسای بودجه‌ى گشتیی عێراق بۆ ئه‌مساڵى 2019 له‌ ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌ به‌پێی لێدوانى په‌رله‌مانتارانى كورد، ئه‌مساڵ كێشه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران به‌ته‌واه‌تى چاره‌سه‌ر ده‌بێت.










نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending