تره‌مپ یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی له تێكساسه‌وه ئه‌نجامدا
دیجیتال میدیای سپێده
سەرۆکی پێشووی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە یەکەم كۆبوونه‌وه‌ی گەورەی جه‌ماوه‌رییدا بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ساڵی ٢٠٢٤ لە ویلایەتی تێکساس، وەڵامی تۆمەتەکانی دایه‌وه و هێرشی كرده سه‌ر رکابەری گریمانه‌كراوی کۆماریخوازی خۆی و فه‌رمانڕه‌وای فلۆریدا، رۆن دیسانتیس.
لە یەکەمین كۆبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریی فەرمیی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا لە شاری واکۆ، دۆناڵد ترەمپ هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٤ی بە "دوایین جه‌نگ" ناوبرد و ئاشكرایكرد، به‌سه‌ر ئه‌و تۆمەتانەدا کە ئاڕاستەی کراوە، زاڵ ده‌بێت.
ترەمپ ئاماژه‌ی بەو تۆمەتانە كرد كه سه‌باره‌ت به ئه‌كته‌ری فیلمه پۆرنه‌كان، ستۆرمی دانیێڵز ئاڕاسته‌ی ده‌كرێت و رایگه‌یاند خەڵک ئەم تۆمەتانە بە "بێ‌مانا و نادادپەروەرانە" ده‌زانن، وەزارەتی دادیش کە لێکۆڵینەوە له كه‌یسه‌كه ده‌كات بە "وەزارەتی نادادی" ناوبرد.
دۆناڵد ترەمپ لە گوته‌كانیدا سه‌باره‌ت به سیاسەتی دەرەوە،سەرۆکی ئەمریکا، جۆ بایدنی به به‌رپرسیار له هێرشەکانی رووسیا بۆ سەر ئۆکراینا زانی. ئاماژەی بەوەشدا ئه‌و دەتوانێت مامەڵە لەگەڵ چین بکات و جه‌ختی له‌وه‌كرده‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌ره‌نگاریان ببننه‌وه له واشنتۆنە و گوتی: "یان دەوڵەتی قووڵ ئەمریکا لەناو دەبات یان ئێمە دەوڵەتی قووڵ له‌ناوده‌به‌ین".
ترەمپ لە گوتارەکەیدا کە نزیکەی کاتژمێر و نیوێکی خایاند، هێرشی كرده سه‌ر رکابەری گریمانه‌كراوی کۆماریخوازی خۆی و فه‌رمانڕه‌وای فلۆریدا، رۆن دیسانتیس و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد له راپرسییه‌كاندا ده‌نگی كه‌مه.