هەواڵی کوردستان ئێستا

کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی لە چین پاڵاوگەیەک و دامەزراوەیەکی پترۆکیمیاوی دادەمەزرێنێت

کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی لە چین پاڵاوگەیەک و دامەزراوەیەکی پترۆکیمیاوی دادەمەزرێنێت
کۆمپانیای ئارامکۆی سعوودی لە چین پاڵاوگەیەک و دامەزراوەیەکی پترۆکیمیاوی دادەمەزرێنێت

2023-03-27 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

کۆمپانیای نیشتمانیی نەوتی سعوودی (Saudi Aramco) رایگەیاند کە پاڵاوگە و دامەزراوەیەکی پترۆکیمیاوی لە چین دادەمەزرێنێت و دەست بە کارەکانی دەکات.

بەپێی ئەو راگەیەندراوەی کە لە ئارامکۆ-وە بڵاو کراوەتەوە، دەستیان بە دەستپێشخەرییەکی هاوبەش لەگەڵ هەردوو کۆمپانیای نۆرینکۆ و پانژینی چینی کردووە.

ئەوەش ئاشکرا کرا کە سەدا ٣٠ی دەستپێشخەرییە هاوبەشەکە بۆ ئارامکۆ دەبێت و سەدا ٥١ی بۆ نۆرینکۆ و سەدا ١٩ش بۆ کۆمپانیان پانژین دەبێت.

ئاماژە بەوەش کراوە کە لە رێگەی دەستپێشخەریی هاوبەشی کۆمپانیاکانەوە جگە لە دامەزراندنی پاڵاوگەیەکی نەوت کە توانای پاڵاوتنی رۆژانە ٣٠٠ هەزار بەرمیل دەبێت، دامەزراوەیەکی پترۆکیمیاوی بە توانای بەرهەمهێنانی ساڵانە یەک ملیۆن و ٦٥٠ هەزار تەن ئیسیلین و دوو ملیۆن تەن پاراکسیلین درووستدەکرێت.

پلانی ئەوە هەیە کە دوای وەرگرتنی رەزامەندییە پێویستەکان لە دوای مانگی نیسانی ٢٠٢٣ دەست بە پرۆژەکە بکرێت و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی ٢٠٢٦دا پاڵاوگەکە و دامەزراوە بپترۆکیمیاوییەکە بکەونەکار.