هەواڵی کوردستان ئێستا

فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌ه‌نكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌ه‌نكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌
فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ره‌ه‌نكردنه‌وه‌یه‌ك بڵاو ده‌كاته‌وه‌

2023-03-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

فراکسیۆنی یەکگرتوو رایده‌گه‌یه‌نێت ،" ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکگرتوو تێبینی و سەرنجی جددیمان لەسەر پرۆژە یاساکە هەبوو کە جۆرێکە لە گەڕانەوە بۆ دواوە و کپکردنی دەنگی ئازادو ئازا و دژی کەسانی سەربەخۆیە ، و لە بەرژەوەندی هێزو قەوارە گەورەکانە."

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌:

بەناوی خوای بەخشندەی میهرەبان.
ڕونکرەوەیەک لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستانەوە لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.
دوای ئەوەی کە هەمواری سێیەم بۆ پڕۆژەیاسای ژمارە
( ١٢) ساڵی (٢٠١٨) ی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق لە پەڕلەمان خوێندنەوەی یەکەمی بۆ کرا. ئێمە وەک فراکسیۆنی یەکگرتوو تێبینی و سەرنجی جددیمان لەسەر پرۆژە یاساکە هەبوو کە جۆرێکە لە گەڕانەوە بۆ دواوە و کپکردنی دەنگی ئازادو ئازا و دژی کەسانی سەربەخۆیە ، و لە بەرژەوەندی هێزو قەوارە گەورەکانە .هەوڵی زۆرماندا کە ئەم پڕۆژە یاسایە بە شێوەیەک بێت هی هەمووان و بۆ هەمووان بێت وە لە بەرژەوەندی سەرجەم هێز و پێکهاتەو کەسە سەربەخۆکان و سەرجەم توێژەکان بێت.
لەگەڵ چەند فراکسیۆنێک کۆبوونەوەمان کرد و دواتر واژوومان کۆ کردەوە و ئاڕاستەی لایەنە پەیوەندیدارەکان کرا بۆ ئەوەی داخوازی سەرجەم چین و توێژەکان بەهەند بگیرێت کۆتای بە شێوازی خۆسەپاندن و نەخوێندنەوەی بەرامبەر بێت . ئێمە لەسەرەتاوە دژی ئەم پرۆژەیاسایە بوین لەبەر ئەم خاڵانەی خوارەوە:-
١- هەردوو هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان و ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دوو پرۆسەی جیاوازن لە ڕۆڵ و ئەرک و شوێندا لە کاتێکدا دوو پڕۆژە یاسای جیاوازیان هەبوو هیچ پێویستیەک نابینین لە تێکەڵکردن و دەمجکردنی هەردوو پڕۆژە یاساکە لەیەک پڕۆژە یاسادا.
٢- سیستەمی سانتلیگو لە کاتێکدا زۆربەی ووڵاتان ئەم شێوازەیان تێپەڕاندووە و کاری پێناکرێت، لە هەمان کاتدا شێوازێکە لە ناداد پەروەری، لە بەرژەوەندی هێز و قەوارەگەورەکانەو دورە لە دیموکراسی ڕاستەقینە و ئیرادەی ڕاستەقینەی هاوڵاتیان و دەنگی شەقام ئەمەش ئەبێتە هۆی کەمکردنەوەی دەنگ و ڕەنگە جیاوازەکان و دوور خستنەوەی کەسانی بەتوانا و لێهاتوو، گەڕانەوەیە بۆ دواوە هەموان ئەزانین ئەم شێوازە بوو لە ڕابردوودا خۆپیشاندانی جەماوەری لێکەوتەوە و بوە هۆکاری ناڕەزایی جەماوەر، ناکرێت شێوازێکی شکستخواردوی ڕابردوو دوبارە بکرێتەوە .
٣- کارکردن بەشێوازی یەک بازنەی لەجیاتی فرەبازنەیی ،کە ئەمەش باشترین شێوازە بۆ ئاشنا بوونی پاڵێوراو و دەنگدەران، هەڵبژدنی کەسانی ناسراو لە سنورێکی دیاریکراودا وە هەروەها لە ئەنجومەنی پارێزگاو ئەنجومەنی نوێنەران نوێنەری سەرجەم ناوچەو دەڤەرەکان بونیان ئەبێت. نەک ئاراستەی لایەنێک و ناوچەیەکیتر زاڵ بێت.
٤- زیادکردنی ڕێژەی ئەو پەنجەمۆرانەی کە ئامێری دەنگدان نەیخوێنێتەوە لە ( 2 ٪ بۆ لە 5 ٪ ) کە ئەمەش کاریگەری ئەبێت لە گۆڕانکاری ژمارەو ڕێژەی دەنگەکان.
تایبەت بە پارێزگای خۆشەویستی کەرکوک بەپێویستمان زانی ئەم پارێزگایەش وەک تەوای پارێزگاکانیتر هەڵبژاردنی تیابکرێت وە کۆتای بە جیاکاری و حاڵەتی نائاسایی ئەو شارە بێت .
ئەمانەو چەندان تێبینی تر
ئەمەش مانای وانیە کە پڕۆژە یاساکە خاڵی ئەرێنی تیادانیە و چەند خاڵێکی تیایە کەخزمەت بە پرۆسەی هەڵبژاردنەکان ئەکات لەوانە:-
١- پێویستە تەنها پشت بە کارتی دەنگدەرانی بایۆمەتری درێژخایەن ببەسترێت .
٢-پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ویستگەکانی دەنگدان بکرێت بە هەردوو شێوازی ئەلکترۆنی و هەژماری دەستیە و ئەگەر جیاوازی لە خوار لە (5 ٪ ) وە بو ئاساییە بەڵام ئەگەر لەو ڕێژەیە زیاتر بوو پێویستە ئەو سندوقانە بگوازرێتەوە بۆ ناوەندی سەرەکی هەڵبژاردنی پارێزگاکان.
٣- ڕاگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردن لەماوەی( ٢٤) کاتژمێردا.
٤- ئەنجام نەدانی پرۆسەی هەڵبژاردنەکان لەدەرەوەی ووڵات کە لە ڕووی دارایی لۆژیکیەوە تێچوویەکی زۆری هەیە.
لە کۆتایدا ئەنجامەکانی ئەم پڕۆژە یاسایە بۆ بەرژەوەندی هێزو قەوارە گەورەکانە و ناکۆکە لەگەڵ دیموکراسی و ڕاو ئیرادەی هەموان و داواکارییەکانی شەقام و کەسانی سەربەخۆ و توانا و لێهاتوە جیاوازەکان بە جۆرێک لە جۆرەکان دژی فرە ڕەنگی و فرە دەنگیە بۆ یە وەک هەستێکی بەر پرسیاریەتیمان بەرانبەر بە پرۆسەی هەڵبژاردن و دەستاو دەستکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات و باشترین و گونجاوترین شێوازی هەڵبژاردت دژی ئەم پرۆژەیاسایە بووین و هەر لەسەرەتاوە بایکۆتی دانیشتنی دەنگدانمان کرد لە سەر ئەم پڕۆژە یاسایە.
فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان
لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق
٢٧/ ٣/ ٢٠٢٣