هەواڵی کوردستان ئێستا

له‌ هێرشێكی چه‌كدارییدا بۆ سه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك له‌ ئه‌مریكا شه‌ش كه‌س كوژران

له‌ هێرشێكی چه‌كدارییدا بۆ سه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك له‌ ئه‌مریكا شه‌ش كه‌س كوژران
له‌ هێرشێكی چه‌كدارییدا بۆ سه‌ر خوێندنگه‌یه‌ك له‌ ئه‌مریكا شه‌ش كه‌س كوژران

2023-03-28 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتال میدیای سپێده‌

له‌ ئه‌نجامی هێرشێكی چه‌كدارییدا بۆ سه‌ر خوێندنگه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له‌ ویلایه‌تی تێنسی ئه‌مریكا، شه‌ش كه‌س كوژران كه‌ سیانیان مناڵن.

هێرشێكی چه‌كداریی كرایه‌ سه‌ر خوێدنگه‌یه‌كی كریستیان به‌ ناوی زه‌ كۆڤینانت له‌ شاری ناشڤیڵی ویلایه‌تی تێنسی.

هێرشبه‌ره‌كه‌ سه‌رله‌به‌یانی چووه‌ نێو ئه‌و خوێندنگه‌یه‌ی كه‌ نزیكه‌ی ٢٠٠ قوتابی له‌ پۆلی یه‌ك تا شه‌شی تێدایه‌ و شه‌ش كه‌سی كوشت كه‌ سیانیان كارمه‌ندی خوێندنگه‌كه‌ و سیانیان مناڵن.

له‌ په‌یامێكدا كه‌ له‌ رێگه‌ی تویته‌ره‌وه‌ پۆلیسی ناشڤیڵ بڵاویكرده‌وه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، هێرشبه‌ره‌كه‌ دوو تفه‌نگ و ده‌مانچه‌یه‌كی پێبووه‌ و له‌ شوێنی رووداوه‌كه‌ كوژراوه‌.

ناسنامه‌ی هێرشبه‌ره‌كه‌ رانه‌گه‌یه‌ندراوه‌ و هیچ زانیارییه‌ك سه‌باره‌ت به‌وه‌ی چ هۆكارێك له‌ پشت ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌وه‌یه‌ یان كه‌سی دیكه‌ تێیدا به‌شداره‌، بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوێكیشدا كه‌ له‌لایه‌ن كۆشكی سپییه‌وه‌ بڵاوكراوه‌ته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌كراوه‌ زانیاریی دراوه‌ته‌ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جۆ بایدن له‌باره‌ی هێرشه‌كه‌وه‌.

لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌ هێرشه‌كه‌ به‌رده‌وامن.