English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



لە چەمچەماڵ چه‌كداریكی داعش ده‌ستگیر ده‌كرێت

2019/01/14 | 11:05

(هەواڵ كوردستان)- له‌گوندیكی سنووری چه‌مچه‌ماڵ چه‌كداریكی داعش له‌لایه‌ن ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی-ه‌وه‌ ده‌ستگیركرا كه‌چه‌ندین لێپرسراوێتی جیاوازی هه‌بووه‌.

زمناكۆ عه‌لی وه‌ته‌بێژی ئاسایشی رۆژئاوایی سلێمانی راگه‌یاند: دوای كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوون له‌لایه‌ن هێزكانی ئاسایشی رۆژئاوایی سلێمانی، توانرا چه‌كداریكی هه‌ڵهاتووی داعش به‌ناوی (مناور ماجد وسنی) ناسراوه‌ به‌ ئه‌بوعوبه‌یده‌ له‌یه‌كێك له‌گونده‌كانی نزیك چه‌مچه‌ماڵ ده‌ستگیربكه‌ین.

راشیگەیاند : ده‌ستگیر كراوه‌كه‌ پێشتر له‌لایه‌ن تیرۆرستانی داعشه‌وه‌ مه‌شقی پێكراوه‌ و چه‌ندین لێپرسراوێتی جیاوازی هه‌بووه‌ و به‌‌شداری زۆرێك له‌شه‌ڕه‌كانی حه‌ویجه‌ و عه‌لاسی كردووه‌.

زمناكۆ عه‌لی وتیشی: دوای كۆتایی هاتنی ده‌سه‌ڵاتی داعش به‌مه‌به‌ستی خۆ حه‌شاردان رووی له‌گونده‌كانی سنووری چه‌مچه‌ماڵ كردووه‌








نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending