English | عربي

  ☵ گرنگترین هه‌واڵ



سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریی نەینەوا: هێزێکى ئەمەریکى لە سوریاوە گەیشتە موسڵ

2019/01/14 | 11:45

(هەواڵ كوردستان)-

خەندان-سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوا رایگەیاند، دواى کشانەوەیان لە سوریا، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە هێزێکى ئەمەریکى کە لە سەرباز و راوێژکار و جۆرەها چەک پێکهاتبوون گەیشتە پارێزگاى نەینەوا باکورى عێراق.هاشم بریفکانى، سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوا بە ئاژانسی ئەنادۆڵ-ی راگەیاند، "ئەمەریکا کار بۆ ئەوە دەکات چەند بنکەیەکى سەربازیى لە پارێزگاى نەینەوا بکاتەوە و ژمارەیەکى زۆر لە سەرباز و راوێژکارانى وڵاتەکەى تیایدا جێگیر بکات".هاشم ئاماژەی بەوەکرد، "دواى کشانەوەیان لە سوریا، ئێوارەی رۆژی یەکشەممە هێزێکى ئەمەریکى کە لە سەرباز و راوێژکار و جۆرەها چەک پێکهاتبوون گەیشتە پارێزگاى نەینەوا باکورى عێراق، ئامانجى ئەمەریکا کردنەوەى ژمارەیەک بنکەى سەربازییە لە سنوورى پارێزگاى نەینەوا".سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجومەنى پارێزگاى نەینەوا رونیکردەوە، ئەمەریکا گەڕاوەتەوە سەربازگەى غەزلانى لە بەرى چەپى موسڵ و ناوچەى شەلالات لە بەرى راستى موسڵ.ئەوەشی خستەڕوو، "ئەو شوێنەى کە هێزەکانى ئەمەریکا تیایدا جێگیرکراوە، هەمان ئەو شوێنانەن کە پێش کۆنتڕۆڵکردنى موسڵ لە لایەن داعشەوە تیایدا بوون".سەرۆکى لیژنەى ئاسایش و بەرگریی لە ئەنجوومەنى پارێزگاى نەینەوا جێگیربوونى هێزى زیاترى ئەمەریکى لە سنوورى پارێزگاى نەینەوا بە باش دەزانێت و پێیوایە کاریگەرى ئەرێنى بۆ سەر رەوشى ئاسایشى مووسڵ دەبێت.










نیشانەکردن



زۆرترین






ڤیدیۆ- وێنە





Trending