هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی داگیرکردنی عێراقی پەسەندکرد

ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی داگیرکردنی عێراقی پەسەندکرد
ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتی داگیرکردنی عێراقی پەسەندکرد

2023-03-30 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


لە ئەنجوومەنی پیران، دەنگدانی کۆتایی لەسەر پرۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی رێگه‌پێدانی "دەسەڵات بۆ بەکارهێنانی هێزی سه‌ربازیی لە عێراق (AUMF)" ئه‌نجامدرا کە لەمیانیدا له‌ ساڵەکانی ١٩٩١ و ٢٠٠٢ توانای بەکارهێنانی هێز لە دژی عێراق درایە سەرۆکی ئەمریکا.

لە دەنگدانەکەدا، ٦٦ ئەندام دەنگی بەڵێ و ٣٠ ئەندامیش دەنگی نەخێریان بەکارهێنا.

ئەو سیناتۆرانەی کە پاڵپشتیی پرۆژە یاساکەیان دەکرد لە لێدوانێکیاندا به‌ر له‌ دەنگدانەکە ئاماژەیان بەوە کرد لە دوای تێپەڕبوونی ٢٠ ساڵ بەسەر داگیرکردنی عێراقدا جیهان گۆڕاوە و جەختیان لەوە کردەوە کە ئیتر عێراق لە هاوبەشە گرنگەکانی ئەمریکایە.

سیناتۆرەکان، پلانی ئەوەیان دانابوو کە لە ٢٠ی ئادار کە هاوکاتە لەگەڵ یادی ٢٠ ساڵەی داگیرکردنی عێراق دەسەڵاتەکە هەڵوەشێننەوە. بەڵام بەهۆی دەنگدان لەسەر ئەوەی هەندێک ئەندام دەیانویست لە بری هەڵوەشاندنەوە دەسەڵاتەکە گۆڕانکاری لە ناوەڕۆکەکەیدا بکرێت، دەنگدانی کۆتایی کەوتە ئەمڕۆوە.

بۆ ئەوەی دەسەڵاتەکان لابدرێت دەبێت لە ئەنجوومەنی نوێنەران و لەلایەن سەرۆکی وڵات، جۆ بایدنەوە پەسەندبکرێت.

لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی پیران، لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا دوو جار دەنگی بۆ هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵاتەکە دا. لە ساڵی ٢٠٢١دا ئەو پرۆژە یاسایە لە ئەنجوومەنی نوێنەران پەسەندکرابوو بەڵام نەخرابوویە رۆژەڤی ئەنجوومەنی پیرانەوە.

رێگه‌پێدانی "دەسەڵات بۆ بەکارهێنانی هێزی سه‌ربازیی لە عێراق" دوایین جار لە ساڵی ٢٠٢٠دا سەرۆکی پێشووی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ بۆ ئۆپەراسیۆنی کوشتنی قاسم سولەیمانی بەکاریهێنابوو.