هەواڵی کوردستان ئێستا

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق 15 رۆژ مۆڵەت بە خۆی دەبەخشێت

سەرۆكی پەرلەمانی عێراق 15 رۆژ مۆڵەت بە خۆی دەبەخشێت
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق 15 رۆژ مۆڵەت بە خۆی دەبەخشێت

2023-03-31 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، 15 رۆژ مۆڵەت بە خۆی دەدات و جێگری یەكەمی رادەسپێرێت سەرپەرشتی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران بكات.

بە پێی فەرمانێكی پەرلەمانی، محەمەد حەلبوسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران 15 رۆژی مۆڵەتی بەخۆی بەخشیوەكەلە سێی نیسانەوە مۆڵەتەكەی دەستپێدەكات.
هاوكات موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی راسپاردووە بۆ سەرپەرشتیكردنی دانیشتنەكانی ئەنجومەنی نوێنەران و بەدواداچوونی كاری لیژنەكان بە پێی پەیڕەوی ناوخۆ.

ئەوەش لەكاتێكدایە حەلبوسی ماوەی دوو هەفتەیە پرۆژە یاسای بودجەی لە نوسینگەكەی هێشتۆتەوە و رەوانەی لیژنە تایبەتمەندەكانی نەكردووە، لە سەر بەڕێوەبردنی دواین دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانیش بۆ دەنگدان لەسەر هەمواری یاسای هەڵبژاردن كە بانگی هێزەكانی پاراستنی پەرلەمانی كرد بۆ دەركردنی ژمارەیەك پەرلەمانتاری ناڕەزایی رووبەرووی رەخنەی توند بوویەوە.