هەواڵی کوردستان ئێستا

حكومەتی هەرێم 6 ملیار دۆلار قەرزی لە كۆمپانیاكانی نەوت وەرگرتووە و ناتوانێت بیداتەوە

حكومەتی هەرێم 6 ملیار دۆلار قەرزی لە كۆمپانیاكانی نەوت وەرگرتووە و ناتوانێت بیداتەوە
حكومەتی هەرێم 6 ملیار دۆلار قەرزی لە كۆمپانیاكانی نەوت وەرگرتووە و ناتوانێت بیداتەوە

2023-03-31 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

دەبێت هەرێمی كوردستان بایی شەش ملیار دۆلار نەوتی خاو بداتە ژمارەیەك كۆمپانیا و ناتوانێت بیداتەوە.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵێكی ڕۆیتەرز، دەبێت هەرێمی كوردستان بایی شەش ملیار دۆلار نەوتی خاو بداتە ژمارەیەك كۆمپانیا، دەشڵێت هەرێمی كوردستان پێشوەختە بڕی شەش ملیار دۆلاری لەژمارەیەك كۆمپانیا وەرگرتوە، لەهەواڵەكەی ڕۆیتەرزدا هاتوە، هەرێمی كوردستان پێشوەختە بڕی شەش ملیار دۆلاری لەژمارەیەك كۆمپانیا وەرگرتوە بۆ ئەوەی لەبەرامبەردا نەوتی خاویان پێبدات، بەڵام ئێستا هەناردەی نەوت وەستاوە و حكومەتی هەرێم تووشی گرفت بووە و بەغداش ئامادە نییە قەرزەكەی هەرێم بداتەوە.

دوینی پێنجشەممە ئاژانسی ڕۆیتەرز لەزاری چەند سەرچاوەیەكی بازرگانیەوە ڕایگەیاندوە، ڕاگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێمی كوردستان بۆتتە مایەی ئەوەی كە هەرێمی كوردستان ناتوانێت بە هەناردەكردنی نەوتی خاو قەرزەكانی بداتەوە، كە شەش ملیار دۆلارە، بۆیە پلانی جێگرەوە بۆ دانەوەی قەرزەكان دانەنراوە.

بەپێی زانیاریەكانی سپێدە، لە میانەی گفتوگۆكانی شاندی هەرێم لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق، بەرپرسانی عێراق سوورن لەسەر ئەوەی تەنها دەبێت نەوتی هەرێم لە ڕێگەی كۆمپانیای سۆمۆە هەناردە بكرێت و ئەوەشیان بەڕاشكاوی بە شاندی هەرێم گوتووە، هەروەها بەغدا ئەوەشی گوتووە كە قەرزەكانی هەرێم ئەوان هیچ پەیوەندیەكیان پێوە نییە و دەبێت حكومەتی هەرێم خۆی ئەو قەرزانە بداتەوە، چونكە دام و دەزگا چاودێریەكانی عێراق نازانن هەرێم ئەو قەرزەی لە كێ كردووە و بۆچی كردوویەتی و لە خەرجی كردووە.

هەر بەپێی زانیاریەكان حكومەتی عێراق داوای كردووە بریكارێك لە وەزارەتی سامانە سروشتیەكانی هەرێم لە لایەن وەزارەتی نەوتی عێراق دابنرێت بۆ ئەوەی ئاگادری وردەكاری داهات و خەرجیەكانی نەوتی هەرێم بێت.