هەواڵی کوردستان ئێستا

پێنتاگۆن : شەش سەربازی ئەمەریکی تر بەهۆی هێرشەکانی چەکدارانی سەر بە ئێران لە سوریادا برینداربوون

پێنتاگۆن : شەش سەربازی ئەمەریکی تر بەهۆی هێرشەکانی چەکدارانی سەر بە ئێران لە سوریادا برینداربوون
پێنتاگۆن : شەش سەربازی ئەمەریکی تر بەهۆی هێرشەکانی چەکدارانی سەر بە ئێران لە سوریادا برینداربوون

2023-03-31 00:00:00 - سەرچاوە: دەنگی ئەمەریکا


پێنتاگۆن ڕۆژی پێنجشەممە ڕایگەیاند، شەش سەربازی ئەمەریکی لە سوریا لە دوو هێرشی چەکدارانی سەر بە ئێراندا لە هەفتەی ڕابردوودا تووشی ڕاتەکێنی مێشک (ده‌روونبرینداری یان تراوما) بوون، و ئاماژەی بەوەشکرد کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە کاتی پشکنینی ڕۆتینیدا دەستنیشانکراون. ئەم ئاشکراکردنە ژمارەی بریندارانی نێوان هێزەکانی ئەمەریکا لە هێرشەکانی هەفتەی ڕابردوو لە سوریا بۆ کۆی گشتی 12 سەربازی ئەمەریکی بەرز دەکاتەوە. هەروەها لە هێرشەکاندا بەڵێندەرێکی ئەمەریکی کوژراوە و یەکێکی دیکەش بریندار بووە. وتەبێژی پنتاگۆن پاتریک ڕایدەر ڕایگەیاند، چوار ئەندامی خزمەتگوزارییەکە لە کاتی هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە 23ی ئازاردا لە بنکەی ئەمەریکا لە نزیک شاری حەسەکەی سوریا تووشی تراوما بوون، دوو ئەندامی دیکەش لە شوێنی پشتگیریکردنی ئەرکەکان لە گوندی سەوز لە کاتی هێرشێکدا لە 24ی ئازاردا برینداربوون. ڕایدەر لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی "هەموو کارمەندانی دەوروبەری تەقینەوەیەک پشکنینیان بۆ دەکرێت بۆ ئەگەری برینداربوونی مێشکیان لە کاتی هێرشەکاندا. بۆیە ئەم برینانەی تر لە کاتی پشکنینی پزیشکی دوای هێرشەکەدا دەستنیشانکراون". هەروەها پنتاگۆن مەزەندەی کردووە کە هەشت چەکدار لە کاتی هێرشە ئاسمانییەکانی تۆڵەسەندنەوەکانی ئەمەریکا بۆ سەر دوو دامەزراوەی پەیوەندیدار بە ئێران لە سوریا کوژراون. ڕایدەر ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو چەکدارانەی کوژراون، پێدەچێت ئێرانی بن، بەڵکو پەیوەندییان بە سەپای پاسدارانی ئێرانەوەهەیە. ئەو ژمارەیە کەمترە لەو ژمارەیەی کە گروپێکی چاودێری جەنگی سوریا ڕاپۆرتی کردووە، کە مەزەندەیان کردووە کە هێرشە ئاسمانییەکان و ئاڵوگۆڕی تەقە، سێ سەربازی سوریا و 11 چەکداری سوری لە میلیشیاکانی لایەنگری حکومەت و پێنج چەکداری غەیرە سوریا کە هاوپەیمانی حکومەت بوون، کوژراون . جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا ڕۆژی هەینی ڕابردوو هۆشداریی دایە ئێران کە ئەمەریکا بۆ پاراستنی ئەمەریکییەکان بە هەڵوێستی توند وەردەگرێت. کۆشکی سپی ڕۆژی دووشەممە ڕایگەیاند کە ڕووداوەکان نابێتە هۆی پاشەکشەی ئەمەریکا لە نزیکەی هەشت ساڵەی ڕەوانەکردنی سەربازەکانی بۆ سوریا، کە لەوێ لەگەڵ پاشماوەکانی دەوڵەتی ئیسلامی شەڕ دەکات. سەرچاوە/ ڕۆیتەرز