پۆلیسی ئیسرائیل لە دەروازەی مزگەوتی ئەقسا تەقەی لە هاووڵاتییەکی فەڵەستینیی کرد
هێزەکانی ئیسرائیل، لە دەروازەی مزگەوتی ئەقسا لە رۆژهەڵاتی قودسی داگیرکراو، تەقەیان لە هاووڵاتییەکی فەڵەستینی کرد.
لەمبارەیەوە پۆلیسی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە کە لە دەروازەی سیلسیلە کە لە ناوچەی شاری دێرین لە رۆژهەڵاتی قودس بە رووی مزگەوتی ئەقسادا کراوەیە، فەڵەستینییەک هەوڵی داوا چەک لە پۆلیسێک بسێنێت.
لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە پۆلیسەکانی ئیسرائیل تەقەیان لە فەڵەستینییەکە کردووە و لەچالاکیان خستووە.
هەر لەو راگەیەندراوەدا ئاماژە بەوە کراوە کە هێزەکانی ئیسرائیل هیچ زیانێکیان بەرنەکەوتووە، هێزی پۆلیسی زیادەش رەوانەی ناوچەکە کراوە.
لە راگەیەندراوەکەدا هیچ زانیارییەک لەبارەی رەوشی تەندروستیی هاووڵاتییە فەڵەستینییەکە و وردەکاری رووداوەکە نەخراوەتەڕوو.
لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر هاووڵاتییانی فەڵەستینی لە دەروازەی کەتانین کە یەکێکە لە دەروازەکانی مزگەوتی ئەقسا.
بەپێی لێدوانی شایەتحاڵەکانی رووداوەکە کە قسەیان بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو کردووە، هێزەکانی ئیسرائیل بە دار هێرشیان کردووەتە سەر فەڵەستینییەکان لە دەروازەی کەتانین و زیانیش بەر کەلوپەلی چایخانەیەکی ناوچەکە گەیشتووە.