هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەندرۆ تیتی موسڵمان و براكەی لەزیندان ئازادكران

ئەندرۆ تیتی موسڵمان و براكەی لەزیندان ئازادكران
ئەندرۆ تیتی موسڵمان و براكەی لەزیندان ئازادكران

2023-04-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێدە

دادگای رومانیا بریاری دا بەئازادكردنی ئەندرۆ تیت وبراكەی كەماوەیەكە موسڵمانبوونی خۆیانیان راگەیاندوە وماوەی چەند مانگێكیشە بەهۆی موسڵمانبوونیان دەستگیركراون وتۆمەتیان بۆ دروستكراوە، ئەمرۆ بەبریاری دادگا مەبەرج ئازادكراون.

لە مانگی 9ی ساڵی 2022، ئەندرۆ تیت و براكەی كەموسڵمانن دەستگیركرابوون، ئەمەش بەهۆی تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی رێكخراو و بازرگانیكردن بە مرۆڤ ودەست درێژی بەدڕەوشتی، بەڵام تا ئێستا هیچ یەكێك لەو تۆمەتانە بەسەریاندا ساخ نەكراونەتەوە.

پۆلیسی رومانیا ئاماژەی بەوەكردوە: هەردوو براكان، تۆمەتبارن بە دروستكردنی گرۆپێكی تاوانكاری رێكخراو ولەرومانیاوە بۆ بەریتانیا وئەمریكا لەپێناو ئەنجامدانی بازرگانی بەمرۆڤەوە.

ئەندرۆ تیت یاریزانی پێشووی بۆكسینگە، دوای دروستبوونی بنكەیەكی جەماوەری بۆی بەتایبەت لەنێو موسڵمانان ئەمەش دوای راگەیاندنی موسڵمانبوونی خۆی لە ئكتوبەری رابردوو.