هەواڵی کوردستان ئێستا

پۆڵەندا بۆ کڕینی مووشەکی هێڵفایر لەگەڵ ئەمریکا دەستی بە دانوستانەکان کرد

پۆڵەندا بۆ کڕینی مووشەکی هێڵفایر لەگەڵ ئەمریکا دەستی بە دانوستانەکان کرد
پۆڵەندا بۆ کڕینی مووشەکی هێڵفایر لەگەڵ ئەمریکا دەستی بە دانوستانەکان کرد

2023-04-01 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دیجیتاڵ میدیای سپێده‌

وەزیری بەرگریی پۆڵەندا، ماریوز بلاسچاک رایگەیاند، دانوستانی نرخیان لەگەڵ ئەمریکا سەبارەت بە کڕینی ٨٠٠ مووشەکی هێڵفایر دەست پێ کردووە.

بلاسچاک لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویکردەوە، کۆنگرێسی ئەمریکا رەزامەندی دەربڕی لەسەر فرۆشتنی مووشەکی هێڵفایر بە پۆڵەندا.

بە ئاماژەدان بەوەی کۆنگرێسی ئەمریکا فرۆشتنی ئەو جۆرە مووشەکەی پەسەند کردووە کە باسی لێوە دەکرێت، بلاسچاک گوتی: "کۆنگرێسی ئەمریکا فرۆشتنی ٨٠٠ مووشەکی هێڵفایری بە سوپاکەمان پەسەند کرد. دەست دەکەین بە دانوستانەکانی نرخ".

لیوای ٢٥ی ئاسمانی لە هێزە چەکدارەکانی پۆڵەندا لە کۆتایی ئەمساڵدا یەکەم هێلیکۆپتەری جۆری AW149 کە لە کارگەی PZL Swidnik لە رۆژهەڵاتی پۆڵەندا دروستکرابوون، رادەست دەکرێت. ئەم هێلیکۆپتەرانە دەگوازرێنەوە سوپای ئەو وڵاتە دوای ئەوەی مووشەکی هێلفایریان لەسەر جێگیر دەکرێت.

لە مانگی تەمووزی ساڵی رابردوودا، پۆڵەندا رێککەوتنێکی بە بڕی ١،٧٥ ملیار یورۆ واژوو کرد بۆ رادەستکردنی ٣٢ کۆپتەری جۆری AW149 لەگەڵ PZL Swidnik کە بەشێکە لە گرووپی لیۆناردۆی ئیتاڵی.

هێلیکۆپتەرەکان لە ساڵی ٢٠٢٣-٢٠٢٩ بە پاکێجی لۆجستیکی رادەستی سوپا دەکرێن.