هەواڵی کوردستان ئێستا

داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی ئادار حەوت ملیار و 404 ملیۆن دۆلار بووە

داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی ئادار حەوت ملیار و 404 ملیۆن دۆلار بووە
داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی ئادار حەوت ملیار و 404 ملیۆن دۆلار بووە

2023-04-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند کە داھاتی عێراق لە فرۆشتنی نەوت بۆ مانگی ئادار، حەوت ملیار و ٤٠٤ ملیۆن دۆلار بووە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا پشت بەستن بە ئامارێکی کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (SOMO)، بڕ و داھاتی نەوتی فرۆشراو بۆ مانگی ئادار بڵاوکردووەتەوە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە لە مانگی ئاداردا، ١٠٠ ملیۆن و ٩١٣ ھەزار و ٢٧ بەرمیل نەوت ھەناردەکراوە کە کۆی گشتی داھاتەکەی گەیشتووەتە، حەوت ملیار و ٤٠٤ ملیۆن دۆلار.

باسی لەوەیش کردووە کە لە مانگی ئاداردا، بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کێڵگەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، ٩٨ ملیۆن و ٨٧٥ ھەزار و ٦٩٢ بەرمیل بووە و بڕی نەوتی ھەناردەکراو لە کەرکووک لەڕێگای بەندەری جەیھانی تورکیاوە، گەیشتووەتە یەک ملیۆن و٧٢٧ ھەزار و ٣٩٣ بەرمیل.

لە راگەیەندراوەکەدا، ھەروەھا ئەوەیش خراوەتەڕوو کە لە مانگی ئاداردا، یەک بەرمیل نەوت تێکڕا بە ٧٣ دۆلار و ٣٧ سەنت فرۆشراوە.