هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمڕۆ لەسەرجەم شارە عەرەبییەكانی ئیسرائیل مانگرتنی گشتی بەڕێوەدەچێت

ئەمڕۆ لەسەرجەم شارە عەرەبییەكانی ئیسرائیل مانگرتنی گشتی بەڕێوەدەچێت
ئەمڕۆ لەسەرجەم شارە عەرەبییەكانی ئیسرائیل مانگرتنی گشتی بەڕێوەدەچێت

2023-04-02 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


ئەمرۆ لەپێناو ناڕەزایەتی دەربڕین دژی شەهیدكردنی پزیشكی فەڵەستینی، محەمەد عەسیبی بەگوللەی پۆلیسی ئیسرائیل لەقودسی رۆژهەڵاتی داگیركراو، مانگرتنی گشتی لەهەموو شارە عەرەبییەكانی ئیسرائیل بەڕێوەدەچێت.


كۆمیتەی باڵای بەدواداچوونی عەرەبی، كەرێكخراوێكە نوێنەرایەتی ئەو فەڵەستینییانە دەكات كەهاوڵاتی ئیسرائیلن، دوای رووداوەكە بەپەلە كۆبووەوە.


كۆمیتەكە بڵاویكردەوە: ئەمرۆ بەمەبەستی ناڕەزایەتی دەربڕین دژبە شەهیدكردنی محەمەد عەسیبی بەگوللەی پۆلیسی ئیسرائیل، ئەمرۆ لەسەرجەم ئیدارە خۆجێییە عەرەبییەكان مانگرتنی گشتی ئەنجام دەدرێت بەشێوەیەك كەسیستمی پەروەردەش دەگرێتەوە.


كۆمیتەكە داوایكردووە: رێوڕەسمی ناشتنی عەسیبی كەئەمرۆ لەشارۆچكەی حورا بەڕێوەدەچێت، بكرێتە خۆپیشاندانێكی جەماوەری دژی سەرجەم سیاسەتەكانی داگیركاری وستەمكاری وجیاكاری رەگەزی.


هێزەكانی ئیسرائیل بەبیانووی ئەوەی هەوڵیداوە دەمانچەی یەكێك لەو پۆلیسانە ببات كە لەشەودا لەدەروازەی سیلسیلە كە بەڕووی مزگەوتی ئەقسا دەكرێتەوە لەناوچەی شاری دێرینی قودسی رۆژهەڵات، سەرگەرمی پشكنینی ناسنامە بووە، پزیشكی فەڵەستینی، محەمەد عەسیبییان شەهیدكراوە.