دوو فەڵەستینی لە کەناری خۆرئاوا بهگوللـهی هێزهكانی ئیسرائیلی داگیركهر شههیدكران
دیجیتاڵ میدیای سپێده
لە ئاکامی هەڵکوتانە سەر شاری نابلوس باکووری کەناری خۆرئاوای داگیرکراو لەلایەن هێزەکانی ئیسرائیلی داگیركهرهوه، دوو فەڵەستینی شههیدكران.
وەزارەتی تەندروستیی فەڵەستین رایگەیاند، سەربازانی ئیسرائیلی داگیركهر دوو فەڵەستینییان لە شاری نابلوس شههیدكردوە.
شایەتحاڵان رایانگەیاندوه کە لە میانی هەڵکوتانە سەر گەڕەکی "ئەلمەخفییە" و ناوچەی "کۆنەشار" لە نابلوس بەریەککەوتن لەنێوان هێزەکانی ئیسرائیلی داگیركهر و خۆڕاگرانی فەڵەستینی روویداوە. دوای پێکدادانەکەیش هێزەکانی داگیركهر لە ناوچەکە کشاونەتەوە.
لای خۆیەوە گرووپێکی خۆڕاگری فەڵەستینی لە نابلوس بە ناوی "لانەی شێران" لە راگەیەندراوێکدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە خۆڕاگرە چەکدارەکان لە میانی هەڵکوتانەسەرەکەدا، تەقەیان لە هێزەکانی داگیركهر کردووە و بۆمبی دەستییان بەکار هێناوە.
سوپای ئیسرائیلی داگیركهر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە کە لە میانی روودانی پێکدادانەکانی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و چەکدارانی فەڵەستینی، گولـلە بەر ژمارەیەک فەڵەستینی کەوتووە. لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بە ژمارەی ئەوانە نەدراوە کە گیانیانلهدهستداوه.