هەواڵی کوردستان ئێستا

ئەمڕۆ لیژنەی دارایی بەمێوانداری وەزیری دارایی تاوتوێی پڕۆژە یاسایی بودجەی گشتی دەكەن

ئەمڕۆ لیژنەی دارایی بەمێوانداری وەزیری دارایی تاوتوێی پڕۆژە یاسایی بودجەی گشتی دەكەن
ئەمڕۆ لیژنەی دارایی بەمێوانداری وەزیری دارایی تاوتوێی پڕۆژە یاسایی بودجەی گشتی دەكەن

2023-04-03 00:00:00 - سەرچاوە: سپێده‌


دوای ئەوەی دوێنێ‌ سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق رەشنووسی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی بۆ ساڵەكانی 2023و 2024 و 2025 رەوانەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی كرد، ئەمرۆ لیژنەكە كۆبوونەوەی خۆی لەو بارەیەوە ئەنجامدەدات.

بریارە ئەمرۆ بەئامادەبوونی تەیف سامی وەزیری دارایی حكومەتی عێراق، لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران تاوتوێی پرۆژە یاسایی بودجەی گشتی بكات بەر لەوەی بچێتە نێو هوڵی پەرلەمان و دەنگی لەسەر بدرێت وپەسەند بكرێت.

دوێنێ‌ محسن مندلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: كەپرۆژە یاسایی بودجەی گشتی بۆ لیژنەی دارایی ئەنجومەنی رەوانەكراوە.

مەندەلاوی داواشی كردوە: لیژنەكە پەلە بكات لەگفتوگۆكانی لەبارەی پرۆژە یاساكە، تاوەكۆ بەزۆترین كات بخرێتە نێو كارنامەی دانیشتنەكانی پەرلەمان ودەنگی لەسەر بدرێت وپەسەند بكرێت.

قەبارەی بودجەی گشتی عێراق بۆ ئەمساڵ دەگاتە 197 ترلیۆن و 828 ملیار دینار، و كورتهێنانیش تێیدا دەگاتە 63 ترلیۆن دینار.