هەواڵی کوردستان ئێستا

فراكسیۆنە كوردستانییەكان: ماددەكانی 15 و 16 دژی دیموكراسیەتە

فراكسیۆنە كوردستانییەكان: ماددەكانی 15 و 16 دژی دیموكراسیەتە
فراكسیۆنە كوردستانییەكان: ماددەكانی 15 و 16 دژی دیموكراسیەتە

2019-12-19 00:00:00 - سەرچاوە: kdp


بەغدا-KDP.info- پەرلەمانتارێكی پارتی دیموكراتی كوردستان رایدەگەیەنێت: "ئێمە وەكو فراكسیۆنە كوردستانییەكان و بەشێك لە عەرەبەكانیش، بایكۆتی كۆبوونەوەی پەرلەمان تایبەت بە هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراقمان كرد و، سوورین لەسەر ئەوەی هەردوو ماددەی 15 و 16 هەموار بكرێنەوە، چونكە دژی دیموكراسیەتە".

د. مەیادە نەجاڕ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستان گوتی: "پەرلەمانی عێراق دەنگی لەسەر هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق دا و تا ماددە 14 پەسەند كرا، بەڵام داوامان كرد ماددەی 15 و 16 كە تایبەتە بەوەی شێوازی هەڵبژاردن چۆن بێت، هەموار بكرێتەوە و ئەوانیش رازی نەبوون، بۆیە كۆبوونەوەی پەرلەمان بۆ رۆژی دووشەممە دوا خرا".

نەجاڕ باسی لەوەش كرد: "لەو ماددانە باس لەوە كراوە، كە پێویستە هەڵبژاردنی بازنەكان لەسەر ئاستی قەزاكان بێت، كە ئەمەش دژی دیموكراسیەتە و زۆرینەی ئەو قەزایانەی كە ژمارەی دانیشتووانیان كەمە، نوێنەریان نابێت و مافیان پێشێل دەكرێت، ئەگەرنا ئێمە وەكو پارتی دەنگمان كەم ناكات، بەڵام لەبەر ئەوەی دژی دیموكراسیەتە، بۆیە دژی ئەو ماددانەین و سوورین تا هەموار نەكرێتەوە دەنگی لەسەر نادەین".

 

بڵند ئیبراهیم